تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردونگ
بەردوو(باک)
بەردوونگ، (باک) بەردووڤ. ئەو گۆشتەیە، کە نزیکی دونگییە
بەردووئەستێ
بەردووخ
دارێکی ڕاستە لە دووخ ڕستندا بەکار دەبرێ
بەردوولاڤێ(باک)
گۆرانێیکە ژنان لە کاتی تەشی ڕستن و خەڕەکێ دەیڵێن
بەردووگ
(هەو) بەردوونگ، (باک) بەردووڤ، ئەو پێستە تەنکەیە، کە بەلای بنەوەی دووگییەوەیە بێ مووە
بەردووڵە
دووڵە، تەبەک
بەردڕ
ئەو جلک یا چتمەکانەیە، کە لە پێشدا بۆ دڕانێ بەکار ببرێت
بەردکێش
ئەو کەسەیە بەرد دەکێشێت. شەڵتە، بارێکە دوو تای دارەو بەردو گڵی پێ دەکێشن
بەردگەرمانێ(هەو)
جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە
بەردڵ
خۆشەویست، دڵگر، کەوتنە بەردڵان، چوونە نێودڵانەوە. بەرقەلیان، بەرچا. _خستن: بەرچاوخوواردن
بەردۆش(باک)
بەردۆڵیان
ئەو شووێنەیە لە ئاشدا، کە کاتێ ئارد لەدەم بەرداش جووێ دەبێتەوە دەڕژێتە ناوی
بەردۆڵە
تەشت، سووێنەی نان تێخستن
بەردی تروسکەدار
بەردێکە بتروسکێتەوە
بەردی جەهەننەم
بەردی نرخدار
کەڤڕی بوها
بەردی چەخماخێ
کەڤر ئەژیر
بەردی ڕەژی
بەردی خەڵووزی، (باک) بەرێ کومری
بەردی کفتە
بەردێکی پان یا ناوچاڵە، کە بە کوتکی گۆشتی بۆ کفته و چێشتی دی تێدا دەکوتن