تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگرتن
بەرگەگرتن؛ ئەم بارگینە بۆ ئەو بارە قورسە بەرگە ناگرێ. پێشگرتن بۆ ئاوو گیان لەبەرە. پرژاندنی ترش و خووێ بە دەم و چاوی کەسێکیدا، کە ئاورەی گرتبێ، لە لایەن یەکێکەوە کە منداڵی بە ئاوور سووتابێ بۆ ئەمەی، کە چاک بێتەوە. هاتنەبەری دارو درەخت. ئاووس بوونی هەموو گیاندارێک تەنها ئافرەت نەبێ. بەربەستکردنی چتی ڕەنگ کراو. پێشگرتن، بەرهەڵستکردن
بەرگرد
چتێکە لەبەر دەستدابێ و بەکار بێنرێ بۆ ئەمەی ئەو شتەی، کە لەم باشترە جارێ بەکار نەهێنرێ و بمێنێتەوە
بەرگردەڵە
دارێکی خڕی گردە، بۆ داگرتنی بەرداشی ئاش، وەستا لەگەڵ پازناودا بەکاری دێنێ
وەبەرگرتن