تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرهاویژتن
بەروایژتن، بەرخستن، (ڕۆژ) بەروەنن، (باک) بەراڤێتن
بەرهس
_کرن: وەدەخستن، دەرهێنان، بەرزانی
بەرهوور
تفەنگی خەتخەتدار، تفەنگی لوولە تەسک
بەرهۆ(باک)
کورتکراوەوەی (ابراهیم)ە
بەرهەم
بەرووبوو، بەرووبۆ، دەستکەوت، قازانج لە کشتوکاڵ و ئیتردا
بەرهەمهێنان
پێگەیاندن و هێنانە ناوی چتێک، بەرووبۆدان، بەخێوکردن، ڕەنێوهێنان، بۆ گیان لەبەران
بەرهەنگ
(دەرڕەواخۆ) بەرەنگ، دەردێکی ناسراوو دیارە
بەرهەنگدار
بەرەنگدار._ی: بەرەنگداری
بەرهەوا(باک)
بەرهەڤ(باد)
چتی ئامادەی دەردەست
بەرهەڤدان(باک)
کۆکردنەوە، کۆمکرن، جڤاندن، بەرەف کرن
بەرهەڵبێنە
پێشگیر، پێشگیرە. (باک) بەرمالک، بەرڤالەک، (باک) بەرڤانەک، بەرکۆش، (کۆ) بەروانکە. پاشۆل، بەرامپیل، بەرانپیل، چادرک، (دز) بەراپیل
بەرهەڵدان
بەڕەڵاو ئازادکردنی بەندی و گیان لەبەرانی گیراو و دەست بەسەر، دەرگا کردنەوەی باوبژی ناو زگ
بەرهەڵست
چتێکە پەکی کارێکی بخات و نەیەڵێ سەربگری، بەربەست، بەروەست، کۆسپە، ئاستانگ، سکر، (باک) بەرگێو._کردن: بەر بڕینەوە، بەروەستن، نەهێشتن._ی: بەرگری، بەربەستی