تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرز
بڵند، ڕاسەرین، (باک) ئەراوەند. بانی، کێل، بێند، حەوا، سەلیل، قیت، قووچ، ژووروو، ژۆروو، گەورە، خاوەندشان و شکۆ
دەنگ بەرز
گیانداری دەنگ زل. –ی:دەنگ زلی
مل بەرز
کەڵە مەشکێن
پانی بەرز
پانیەبەرز، پێڵاوێکی ژنانەیە وەکوو سۆل بەڵام پاژنەی بەرزە
پانی بەرز دروو
کەسێکە تەنها پێڵاوی پانیە بەرز بدروێ
بەرزاخ(ئەردە)
داوێنی کێو، بەرقەدی کێوی
بەرزاخوڕ
ووڵاخێکە زۆری خرابێتە بەر ئەوەندەی خوواردبێ، کە خوواردنی لەبەر چاوکەوتبێ، یا خۆ خوواردنی خۆشی داربێتێ و هی تری پێ نەخورێ
بەرزاندن(باک)
شەڕکردن، کێشەکردن، ببەرزینە: شەڕو کێشەی بکە
بەرزانی
بەرزانی
بەرزایی، بەرزێنی
بەرزانی
تیرەیەکی لەو سێ گوندانە دادەنیشن: باڵەکیان، سرێشمە، دێڵەزیا، کە کەوتوونەتە رۆژاوای باکووری ڕەوانزێوە، (باڵەکیش) یان پێ دەڵێن
بەرزاو
بەرزایی
بڵندی، بڵندایی، بڵنداهی، شووێنی بەرز، ئەندازەی بڵندی چت
بەرزبوون
بەرزبوونەوە
بەرزفڕین
بڵندفڕینی باڵندەو فڕۆکە. پێ لە ئەندازەی بەڕەی خۆتێپەڕاندن، لە پلەی خۆ پتر بە خۆ خوڕین، قەپداگرتن
بەرزپەڕین
بەرزڤک(باک)
ئەو خاک و بەردە بڵندانەیە، کە لە کەنار ئاوو دەریایاندا دەبینرێن. بەرهەڵستێکە لەدار دروستکرابێ
بەرزکردن
بڵندکردن، ڕانان، وونارا
بەرزکردنەوە
بەرزگ(موک)
وەرزک، خووارەوەی زگ، پێش زگ، پێستی ژێر زگی ووڵاخ و ئاژاڵان، (هەورا) وورگ زل، زگ زەلام
بەرزۆخە
بەرززۆڵە
بەرزۆڵە
بەرزی
بڵندی، حەوایی، هەوراز، بەرزایی. گەورەیی، شان و شکۆ. کوتەپەڕۆیەکە بۆ قایمی لە دیوی ژوورەوەی ئێخەی کراسی دەدەن: بەریەخە، (درە) وەریەقە، (پیرا) بەربەروو