تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەس
بەرێکە لە دیوی ژوورەوە بە سەر قۆڵی کەواو سەڵتەدا دەگیرێ. ژێردەست، بندەست، ئامادە، دەست و پێوەند، نۆکەری بەردەستان، پێشکار، بەرچەنگ. چتێکی سووکەڵەیە لەبەر دەستان دادەنرێ بۆ فەرمانی هەمیشەیی._بوون: هاتنە ژێردەست، ئامادەبوون._کردن: هێنانە ژێردەست، ئامادەکردن
دەس بەردەس(بابا.)
دەسژبڵاو.
بەردەساو
بەردەستک(باک)
مرازێکی کەرەستەی جووتییە
بەردەستی
ژێردەستی، پێشکاری، نۆکەری._کردن: کارکردن لەبەر دەستی کەسێکیدا، هەڵسووڕان لە ژێردەستی یەکێکیدا
بەردەستێ
بەردی ئەستێ، بەردێکە پووشووی لەسەر دادەنێن و بە ئەستێ لێی دەدەن پووشووەکە هەڵدەبێ، (باک) کەڤراژیر، (باک) شاگرد، نۆکەر
بەردەستە
ژێردەست، بندەست. بەردەستێ، بەردی چەخماخی، پارچەیێکە لە دیوی ژوورەوە لەسەر دەستی کەواو سیخمە دەدرێ
بەردەسووری
تیرەیێکی کوردانە لە کووێستانی ئێرانێدا