تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردوو(باک)
بەردوونگ، (باک) بەردووڤ. ئەو گۆشتەیە، کە نزیکی دونگییە
بن بەردووکە(ڕەوا)
ڕێواسێکە لە نێو دوو بەرداندا دەردێ زۆر ئەستوورو ناسک و خۆشە
بن بەردووگ
گیایەکی یەکچڵی بەهاری و کووێستانییە لاسکەکەی وە هێرۆ دەچێ، چەند گوڵێکی ووردی سپی دەگرێ
بەردووئەستێ
بەردووخ
دارێکی ڕاستە لە دووخ ڕستندا بەکار دەبرێ
بەردوولاڤێ(باک)
گۆرانێیکە ژنان لە کاتی تەشی ڕستن و خەڕەکێ دەیڵێن
بەردووگ
(هەو) بەردوونگ، (باک) بەردووڤ، ئەو پێستە تەنکەیە، کە بەلای بنەوەی دووگییەوەیە بێ مووە
بەردووڵە
دووڵە، تەبەک
سەربەردووکە
(کۆ.): گیایەکی کێوییە گەڵای وەهی کاهووی دەچێ دەخورێ و تامیشی هەر وە هی وی دەچێ