تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرازە(دەر)
دارێکە وەبەر چتی قورس بدرێت وەکوو بەرازەی ئاشی. (دزە) مرخە. ددانێکی ئێسترێیە، کەڵبە. (باڵە) داری سوواندە. گورگەی خانوو. نوێل، چل مێردە: بازناوی ئاش، کە پێی ئاشی پێ بەرز دەکرێتەوە. دووددانی گەورەو بەرزە ووڵاخ لەشەش ساڵیدا دەری دەکات. چەند دارێکیشە دەخرێتە بن بەرداشی ژێرەوەی ئاش. (زا) هەرچتێک، کە چتێکی تری پێ بەرز کرێتەوە بەرازەی پێ دەڵێن