تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەت
(بابا.، جا) مراوی، پەلەوورێکی ئاوییە هەر وەکوو ماڵی هەیە دەشتیشی هەیە هێ ماڵی لە ئی دەشتی گەورەترە، ئەوانەی دەشتی بە زۆری بۆرکارن بەڵان ئەوانی ماڵی سپی و ڕووت و کونجڕن، نێرەکەیان سەری سەوزو مێیەکەیان بۆرە، بۆیە پێ دەڵێن بۆرچین. (باک) نەخووێندەوار، بێ ئاگا
بەتاراڤک(باک)
بەتارە(ئەردە)
لفکە، فلچە، گرکچە، شانەی تەوونگەرو جۆڵای
بەتان(باک)
بەتاناهاتن
لێدووانی چاکەو خراپەی چتێک یا کەسێک بە دوورو درێژی
بەتاناچوون
بەتان و پۆداچوون
بەتانووپۆداهاتن
بەتاناهاتن، بەتان و پۆواهاتن
بەتانیە
بەتانی، جوورە پێخەفێکی ئەستووری خوری تەنراوی سوواوەیە، پەتوو
بەتانە(هەورا)
بەری کەوا، دیوی ژوورەوەی کەوایە. چریش و ئاردەداری دارتاشان دەگرنەوە بۆ گرتنی درزو کونان
بەتاو
بەپەلە، بەتاڵووکە
بەتاڵ
بەتاڵایی
چۆلی، ئاستی چۆلی
بەتاڵی
ڤاڵاهی، خاڵی، بێکاری
بەترپێر(باک)
بەترپێرار(باک.، دەر)
بەترە
نەخۆشیێکی چاوە، تەڕاخوومە
بەترەف
گەنجێکە بەدخوو و بەدکردار بێ، کاری خراپە بکا، کەلەلا، خراو، هەڵەشە، (ئهردە) چتی لە کار کەوتوو. لە کیس چوو، میوەیێکە بڕزێت و بۆگەن بووبێ