تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێزکار
جنێودەر. (خۆ)_ی: جنێو، سووک و ڕیسواکردن
بێزکێ
حەسەنی بێزکێ شارێکی کوردە لە چیای مازێیە لە باکووری کوردستان
بێزگەوان
ژنێکە مەگیرانی بکات، مژنەوان
بێزی(باک)
بێزیاو
بێزوبۆکەر
بێزێ
ناوی ئافرەتانە
بێزە(ڕۆژ)
بێزوو. مەگیرانی. جوورە دراوێکی بێ نرخە
بێزەر(باک)
زەردەبی، یەکێکە لە چووار جوورەکانی دارەبی
بێزەوەر(هەو)
ڕزیو، هەڵوەریو، پیس، ناهەمووار، ناڕێک، چڵکن، هەژار، بێ دەستەڵات._ی: وەڕەسی
بێزەڕوو(باک)
(مەها) جەحفەری، (بار) ڕیشاڵوو، گووزەڵە، گیایەکە وەکوو کەرەووز وایە گەڵای ووردو توونی ئاوییە دەخورێ
بێسام
بێ ترس
بێسامان
بێ دەوڵەت، ڕەجاڵ، ڕیپاڵ. چتی زۆر. بێ ڕێ و جێ، بێ یاسا، ناڕێک._ی: بێ دەوڵەتی، ڕەجاڵی، ڕیپاڵی
بێسانەوان
بێستان
(هەمەدەر) بۆستان، (هەورا) بۆیسان، (باک) بیستان، کشت و کیاز، مەختی، مختی، مخمخک، سەوزیخانه یەکە کاڵەک و شووتی و خەیارو تێزوو سەوزەواتی لێ بەرهەم دێنرێ
بێستانجاڕ(خۆ)
زەویێکە تووتنی لێ بچەقێنرێ، بێستان یا شینایێکە بەراوبێ
بێستانەوان
بێستانچی، بۆیسانەوان._ی: بێستانچێتی، بۆیسانەوانی
بێستوون
بێ ئەستوندە، بێ کۆڵەکە، ئاوایێکی کۆن و بڵندە لە قەسری شیرین