تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوولکەبێژ
ئەو کەسەیە بە مردووان هەڵبڵێ،سەردوولکە.-ی:بە مردووان هەڵکوتن
زڕنەبێژ
(باک.): زوڕنالێدەر، زڕنەڤان. –ی: زڕنەڤانی، زوڕنالێدان
زۆربێژ
زۆربڵێ، چەنەسووک. –ی:زۆربڵێیی، چەنەسووکی
سەردوولکەبێژ
دوولکەبێژ.ئەوژنەی بە مردووان هەڵدەڵێ لە پرسەی ژناندا بەچەند پێهە ڵکوتنێکی دڵگیر وژنەکانی دیکەش بۆی دەگێڕنەوە
لاوژەبێژ
لاوکبێژ
لاژەبێژ٬ لاڤەبێژ
لاژەبێژ(باک.)
لاوژەبێژ٬ لاوک بێژ.
لاڤژەبێژ
(باد.):لاووک بێژ٬ گۆرانیبێژ
لاڤەبێژ
(باک.): لاوکەبێژ
مێژوبێژ
مێژوو گێڕەرەوە
مەقامبێژ
گۆرانی بێژ
وانەبێژ
مامۆستای فێرکردنی خوێندن
واڵەبێژ
(موک.): ئاڵەبێژ٬ چتی وردکراو بە پەڕۆ دابێژتن
وەربێژ
(باک.): هێڵەک.-کرن: لە هێڵەک دان٬ بە هەواو بە فیز کردن
پڕبێژ
زۆربڵێ، چەنەسووک، چەنەباز، سازندە._ی: زۆربڵێیی، چەنەبازی
چیرۆکبێژ
چڕگەر، داستان بێژ._ی: داستانبێژی
چێربێژ(باد)
گۆرانی بێژ
ڕمبێژ
(باک.)تاوە.
ڕەوانبێژ
کەسێکه نووسین و دووانی جووان و ڕەوان بێ، ڕووان و ێژ. – ی: جووانی و ڕێکی له نووسین و دوواندا، شەهتۆتی ، دەمەوەری