تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێنەوبەستە
بێنەو ببەستە، کەین و بەین، هاتوچۆ، دەردەسەری
گوڵ بێنک
ملوانە و گەڵادەی ملی گوێلکانە.
باقەبێنە(موک)
گیایەکە لەدەم ئاواندا لە کۆمەڵ شین دەبێ و گەزێک بڵند دەبێ و گوڵی بۆره و باقەی پێ دەبەسترێ، بە هەموو گیایەکی تری واش دەڵێن، کە باقەی پێ ببەسترێ، فیزۆک
بەربێندە
ئەو بەنەیە، کە کەڵەوەی لەملی گایان قایم دەکات
بەرهەڵبێنە
پێشگیر، پێشگیرە. (باک) بەرمالک، بەرڤالەک، (باک) بەرڤانەک، بەرکۆش، (کۆ) بەروانکە. پاشۆل، بەرامپیل، بەرانپیل، چادرک، (دز) بەراپیل
خووازبێنی
داخووازی،(هەورا.،جا.) هێجی، خووازگێنی، داواکردنی ژن بۆ مارەکردنی. – کردن: داخووازی کردن، ژن خووازتن،(زا.) هێجی کردن
خووازبێنی کەر
کەسێکە خووازبێنی بکات
دابێنان
(باد.) :دابەستن، دابەستی. سەری قەرتاڵە و سەوەتەی پڕ لە میوە بە گیاولکداران بەستن
دەستبێنک(سور.)
دەست پێچەک،دەسترازەی لانکێیە.
سربێنک(باد.)
(باک.)سربینۆک٬ قەراخی نوشتاوەوەی جل وبەرگ و ﺌێتر.
گوڵبێنە (کە.)
گلوێنە.
دەربێن
(ئەردە.): دەم بێن بۆ جەواڵ و خیگە
دەرگابێن
بەنێکە دەرگای هەمبانە و چتی تری پێ دەبەسترێ
دەستبێن(موک.)
گوریس یاپەت یاشریتێکەبەشەوشووان لە شەوێنیداسەرێکی لەباسکی خۆی وسەرەکەی تری لەئاژاڵێکی قەڵەو دەخات ودەنووێ بۆئەوەی کەگورگ بۆیان بێت ئاژەڵەکان دەڕەونەوە و شووانەکە وەئاگادێت.
دەمەڵبێن
پارچە خام یا پەرۆیەکی تری درێژکۆڵەیە زاری مردووی پێ دەبەسترێ لەکاتی کفن کردنیدا
سەربێن
سەربەست٬ بەن یا پەتێکە سەری چتی پێ ببەسترێ٬ دەرخۆنە٬ سەرپۆش
شەواڵبێن (فە.)
ناڤبێن
(باک.): نێوان
ناڤبێن چی٬ناڤبینچی
(باک.): نێوبژی کەر
پشبێن
پژبێن(ڕۆژ)