تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەلف و بێ
ناوی هەموو تیپەکانە، جارجارەش بە تیپی(ئا، ب)ێ دەڵێن وەکوو باسی نەخووێندەواری کەسێکی دەکەن دەڵێن: ئەلفو بێشی نەخووێندووە
بێ
(ب) تیپێکی ئابێی کوردییە. بەهێ، بەی، (باک) بهنۆک. (ئەردە.، شوا): وەرە. جگە، بێجگە، هێ. بابێ بۆ کەسی تاکی سێیەمە لەهاتەوە وەرگیراوە. قوڵەکراوەوەی (بێجووان)ە بۆ ناو ئەم فەرهەنگە
بێ ئابڕوو
بێ ئاووڕوو، بێ شەرم
بێ ئابڕوویی
بێ شەرمی
بێ ئار(بێعار)
بێ شەرم، ڕووداماڵراو._ی، بێعاری: بێ شەرمی، ڕووداماڵراوی
بێ ئارام
بێ وەقرە، حەجمین لێ هەڵگیراو._ی: بێ تاوی، بێ وەقرەیی
بێ ئامان
بێ ڕەزا._ی: بێ ڕەزایی
بێ ئاوڕوو
بێ ئاوڕوویی
بێ ئابڕوویی
بێ ئاگا
نابەڵەد، ناشارەزا، هیچ نەبیستوو، بێ خەوەر، وائاگا._هی: بێ ئاگایی، بێ خەوەری._یی: بێ ئاگاهی، نائاگایی
بێ ئایین
خووانەناس._ی: خووانەناسی
بێ ئوورت(باک)
بێ ئەمەگ، نانکووێر، بەڵێن شکێن. (باک)_ ی: بێ ئەمەگی، نانکووێری
بێ ئیپ و زیپ(باک)
نیگەران، دوودڵ. (باک)_ی: نیگەرانی، دوودڵی
بێ ئەمەگ
بی ئوورت، بێ وەفا._ی: بێ ئووروتی، بێ وەفایی
بێ ئەنوا
بێ نەوا، هەژار._یی: بێ نەوایی، هەژاری
بێ ئەوە
بێ بار
بێ بەر، مرۆی نالەبارو بێ کەلک، بەرنەدەر
بێ بارە
بێ باووک
کەسێکە باوکی نەمابێ. زۆڵ، بیژوو، بیژک
ئەنگوسیلەی بێکاسە
ئەنگوستیلەی بێنقێم و قاش
بن بێژنگ(موک)
ئەو دەنکەگەنم و دەخڵ و دانەیە، کە دووای کوتان و لە بێژنگدانی بە خۆڵەوە لە بنیدا دەمێنێتەوە، وە یا ووردەیەکە لە بێژنگ دەکەوتە خوارێ
بێباسک
بێ کەس، بێدەر._ی: بێ کەسی، بێدەری
بێبنتار(باک)
بێ بناوان، بێ کابان، بێ ژن
بێت و بێت
جوورە گەمەیەکی منداڵانەیە
بێتا
نێوی نێرینانە، بێ دەزوو، بێ داو، بێ هاوتا، تاک
بێتار
کارەسات، گێچەڵ._ی: کارەساتی، گێچەڵی
بێتام
ناخۆش، بێ مەزە._ی: ناخۆشی، بێ مەزەیی
بێتاو
ڕۆژێکە خۆر بەدەرەوە نەبێ. ئاگری بێ تین. یەکسمێکە زۆر ڕانەکات و ڕتاو نەبێ
بێتاوان
بێ سووچ و گوناح، بێ گوناح._ی: بێ سووچی، بێ گوناحی
بێتر(بۆتا)
بێتووان(باک)
ناتووان، بێ تاو، بێ دەرەتان._ی: ناتووانی، بێتاوی
بێتووتە
بێ ئەنوا، بێ ماڵ
بێتووتە(باک)
وازلێ هێنراو، پشت تێکراو، هەژار، دەربەدەر، بێ پارە
بێتووش
گوندێکی بەناو بانگی مێژووییە لە دۆڵی ئاڵانێیە لەنزیک پردی تەیەنێ، کە لە ژێر فەرمانڕەوایی شاری قەڵادزێدایە، مەڵبەندی مەلاعەبدوڵلاو مەلامەحمودو حاجی مەلاڕەسووڵی بێتووشییە
بێتووک
بێتڤاب(باک)
بێ هێز
بێتۆرە
(باک) بترەک، بێ شێواز، بێ ئەدەب