تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆقبۆق
دەنگێکە لە خۆرتی و ئازایەتییە._لە بارام دێ واتا چاوی سوور بووەو ڕاناوەستێ. دەنگی نێری و بەرانانیشە، کە بەردەدرێنە ناو بزنەگەل و مەڕان
بۆقەبۆق
جوورە دەنگێکی ڕەشەووڵاخانە لە بۆڕە نزمترە. بڵقەبڵقی ئاوێیە، کە لە گۆزەو تونگەو دەفری زارتەنگ بێتەدەرێ
بۆوبۆچک(باک)
تاجی باڵندانە
بۆڕەبۆڕ
قۆڕەقۆڕ: دەنگی ڕەشەووڵاخانە، بۆڕەی یەک لە دووای یەکتری
بۆکەبۆکە
گەورە پیاوان
بۆڵەبۆڵ
کوتەکوت، (ڕۆژ) بڵمەبڵم. ڕنگەڕنگ، جرتەجرت، فرتەفرت، جرت و پرت، جرت و خرت، بۆڵەی یەک لەدووای یەکتری، ختەخت._کردن: فڵتاندن، فرتاندن، بڵماندن
بیبۆک(باک)
بەبەڵەی چاو. گلێنەی چاو
بێزوبۆکار
بێزوبۆکاری
بێزیاوی
بێزوبۆکردن
بەبۆلە
بڕوانە: بەبۆکە
بەبۆن
بەبۆکە
بووکێکە لە وێنەی منداڵ لە شووشە یا لاستیک یا قامیش دروستدەکرێ، لە ڕووی خۆشەویستییەوە بە منداڵی ساواش دەووترێ
بەربۆسە
(ڕۆژ) بەلەوکچە، مرازێکە لە کەرەستەی جووتیدا
بەرتەوبۆڵە
پرتەوبۆڵە
بەلیبۆر(باک)
ئارامی، هێمنی، هێووری
بەلەبۆر
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول و ڕاستبێ و سەرو هەموو لەشی بۆر بێ
بەلەتاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول و ڕاوەستێ و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و لەشی بۆربێ
تاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویبێ و لەشی بۆر بێ
تاڵەبۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و بۆر بێ و پەڵەی سپی لە لەشی دابێ