تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆز
پیاوێکە ڕیش و سمێڵی سپی تێکەوتبێ. جوورە ڕەنگکێکی ڕەش و سپی تێکەڵاوە زۆرتر بۆ ووڵاخان بەکار دەبرێ، هەشنبۆز. (باک) مەڕێکە سەری بۆر بێ. جارجارە بۆ دوو ڕەنگی تێکەڵاو بەکار دەبرێ، ساهەر ڕەنگکێکی بن. ڕەنگی نیلییە، کە بە سپی بنوێنی
شین بۆز
ووڵاخێکه ڕەنگی سپی و شین بێ.
چیلی بۆز(باک)
بۆزا(باک)
نێوی ئافرەتانە
بۆزان
نێوی نێرینانە
بۆزاهی
بۆزی
بۆزێ(باک)
نێوێکە بۆ پیاوو ژنان دەست دەدا، جارجارەش نێوی ئافرەتانە
بۆزە
ڕەنگ بۆز، بۆ ووڵاخ و بەرازیش بەکار دەبرێ
ئەبابۆزی
دزێتی، جەردەیی، پیاوخراپی
جڕبۆزە
ووتەیێکە بەرازی پێ لەکون دەردەپەڕێنرێ بۆ ڕاوکردنی
سبۆزی (ڕۆژ.- شەبە.)
کەربۆزک
(باک.):گیایەکە
زڕتەبۆز
زەلامێکی گەورە و بە خۆوە، زەبەللاح، زڕ، لەندەهۆر، قسە زل، قسەزان
سووربۆز
سوورێکە بەبۆزی بنووێنێ.
سووربۆز
سوورێکە بەبۆزی بنوێنێ.
سۆربۆز
ووڵاخێکە ڕەنگی تووکی سووروسپی بێ.
سەربۆز
کەسێکە تووکی سەری ڕوو لە سپێتی بکات. –ی: سپێتی تێکەوتنی تووکی سەر و پشتی مرۆڤانە
شامبۆز
ئازا، دروستکار، سەرڕاست. زانا.
قڕبۆز
کەسێکە ڕیشی ماش و برنج بووبێ
لمبۆز
لەمبووز٬ لەوچه٬ کەپییلەڤ٬ شرنه٬ پۆز٬ لییپۆز٬ (هەو.)لمووز٬ قەپۆز٬ دەم و لێوی ووڵاخ و ئاژاڵانە.-ی بەرازی: دەم و قەپۆزی بەرازی
هەشنبۆز(باک.)
بۆز (بۆوڵاخییە(هەو.)
ڕەشبۆز
ووڵاخێکه ڕەنگی ڕەش و بۆز بێ