تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆرە(هەورا)
بخۆ. جوورە خووێیەکی پیشەگەرێتییە، (باک) پۆرانگ. بۆ سەگ یا ووڵاخێکی بەرزە بەکار دەبرێ، کە بۆر بێ وە ڕەنگی خۆڵەمێشی بچێ. بوور، بەیار، زەوی نەکێڵراو
کەرەشین بۆرە
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەرو گووێی شین و لەشی بۆرە
بۆرەبنار
بۆرەجڕە
باڵندەیێکی بۆرە وەک فشەکڵاونە بەڵام ئەم بێ کڵاوەو بچوکترە
بۆرەخزم
خزمی دوور
بۆرەسووار
سووارێکە ناسراوو ناودار بێ
بۆرەقانی(هەورا)
گیای سوورکراوەوەیە لەناو ڕۆن و هێلکەدا
بۆرەقنە
چتێکە کەمێک بۆر بێ، بۆرکاڵ
بۆرەوە(هەورا)
بۆرەپنە(ئەردە)
قەلەباچکە، قشقەڵە، قەل، قەلەڕەشکە
بۆرەپیاو
بۆرەپیاگ. پیاوێکە ناسراوو دیار بێ. ناکەس، بەدنەژاد، پەست
بۆرەپیاگ
پیاوێکە ناسراوبێ
بۆرەژان
ژانە زگێکی سووکە
بۆرەک
جوورە گێچێکی زۆر ووردو سپییە. (باک) جوورە کوللێرەیەکی شەکرییە بە بادام و گووێزو هەنگوین و قیمەوە دروستدەکرێ. باڵندەیێکی بۆری گچکەی کێوییە، بۆرەجڕە
بۆرەڵووک
بۆرەی خاڵخاڵ
ووڵاخێکی بەرزەی سپییه و خاڵخاڵە
بابۆرە(خۆ)
سبۆرە
سمۆورە.
سمبۆرە
سووربۆرە
سوورێکە تێکهڵاوی سپی بێ، بۆووڵاخانە، سوورکەوە.
شەکەربۆرە (ئەرده.)
جووره هەڵوایەکە.
فاتەبۆرە
فاتەبۆر.گیایەکی گەڵاپانیشە ٬جوورە بەرێکی درێژکۆڵەی شیرین دەگرێ وە کاڵەکی دەچی
چاوبۆرە
گیایەکی دڕکاوی بەهارییە وەک چاوبازە وایە بەڵام ئەو بۆرەو ناخورێ
کانبۆرە
(کۆ.): پاڵەوان
کڵاوبۆرە
کلاوبۆرکە
گامبۆرە (باک.)
گەمبۆڵ٬ ئازا.