تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قابڵەمەکردن
سەرداپۆشین
قاوبڵاوە
دەنگ و باس بڵاوە٬ چاووڕاو بڵاوبۆتەوە
قەبڵاندن
ئەندازە دانان بۆ چتێک لە بابەت نرخییەوە یا چەندێتییەوە
قەبڵین
(باد.):پێگەیشتن و بە خۆداهاتنی کشتوکاڵ
پایەبڵند
جێگەبەرز، پایەبەرز، بڵندجە. شان بڵند، گەورە، مەزن، سەرەک
پایەبڵندی
دومبڵ
ناوی چەند ئێلێکی کوردانە کە لە سەر دەمی کۆندا لە کوردستانێکیدا لە ژێر دەستی ئێرانێ دابوون،دووایە چوونە کوردستانی بندەستی تورکان و لە ڕۆژ ئاوای شاری دیاربەکرێ دامەزراوون. فەرمانڕەوایێکیان پێکهێناوە پایتەختی وان (پالەو-پەهلەو)بووە،کە پاشماوەی پەهلەوون
زبڵ
خەوش و خاڵ، پلوو پووشی ناوماڵ. خشت و خاڵ، کرش و کاڵ، (ڕۆژ.):توون. (شکا.):کرس، خۆڵ و خاش، پووش و پەڵاشی ناو ماڵ و ئیتر. –کردن: زبڵ بەزەویداکردن