تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕە
یەکانە، بەرزی نێرەیە. دوو ددانە تیژو درێژەکانی بەرازییە، شفرە، مەرموول، کە بە ژێرقەپۆزی خووارەوەیە بۆ لای لچی ژوورووی بەرز بوونەوەو زۆر تیژن. قرتاندنی گوڵە پێغەمبەرە بۆ کوتانی، کەڵەمێرد. (لو) کچ. بەیارێکە، لە زەوی لەنێوانی دوو وەرداندا، نێوانی دوو پەل لە زەوی. گۆترە، لە بڕێ. ناوگەرە، کەناری باخچەو کشتوکاڵە، کە کەمێک بڵند دەکرێ بۆ ئەوەی بەسەریدا هاتووچۆ بکرێ و کشتوکاڵ پێشێل نەکرێت. بڕیار، پەیمان
بڕە(باک)
پیته بڕە
پیکەبڕە. کرمێکی گچکەیە لەناو قەفی گەنم و جۆدا پەیدا دەبێ گوڵەکەی لەبنەڕەتێدا دەقرتێنێ
گیا بڕە (موک ٬ بل٬ ئاک.)
گیایەکە قەفقەفەیە ٬ قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵاتان ٬ گیابڕکە ٬ فیرکە.؟
بڕەبڕ(ڕۆژ)
گڕەگڕ، گوڕڕەگوڕڕ، قیڕەقیڕ بەسەر خەڵکیدا کردن
بڕەدار(شار)
لکەدار، بنەداری بڕاو، قەدی داران
بڕەر(هەورا)
بڕ(ددان)
بڕەس(ئەردە)
بڕەسۆرە(هەو)
گزگزە، دارێکی گەرمێنییە
بڕەک
بێچووە بەراز، کوودەڵە بەرازی یەکساڵانەو دووساڵانەیە، (هەورا) بزڵەبەراز. نەختێک، کەمێک، پیچێک، هەندێک. (باک) مشار._کرن: بەمشار بڕینەوە. (گۆ) مقەست، دوواردە مەگریجەنی، تۆڕتۆ. (باک) ئاسنێکە داری پێ دەبڕنەوە، تەوور
بڕەکخانە(باک)
مشارخانە
هەڕەی لە بڕەی ناکاتەوە
هەڕە: ڕۆیشتن٬ بڕە: بڕی چۆمان٬ هەڕی لەبەڕێ ناکاتەوە٬ هەڕە: کرمێکی سپی بڕکەی توتنانە٬ بڕە: بڕکە٬ مەبەس ئەوەیە: هێندە نازیرەکە نازانی هەڕوبڕ مانای چیە و نازانی کرمی لە بڕکەی جوێ کاتەوە.
ئەبڕەش
ئافرەت یا ئاژاڵ یا ماڵاتێکی مێیینەیە، کەلەپاش زانی شیری ئەبێ بیدا بە بێچووەکەی، بێژوو، بێژەک
بڕبڕەومازی(هەورا)
بڕبڕەی پشتی
بڕبڕەک(باد)
برینگی خوری بڕینەوەیە. مشار
عەبڕەش
ئەبڕەش، گیاندارێکی مێ یینەی کەم شیره.
بڕبڕە
مرۆخە، ترەختە._ی پشتی: تیغەی پشتی، تیغەڵەی پشتی، پشتمازە، سنسل، کاریتەی پشتی، زنجیرە ئێسکەکانی موورەغەی پشتییە، (گەر) گاڕگاڕە، تیلەقەی پشتی، (خۆ) تیرەقی پشتی، (کۆدەر) تیرەقەی پشتی، (کە) مۆرەغە، بڕبڕاگی، (هەورا) بڕبڕاگە، مرووخە، (ئەردە) مۆرە. کەمکەمە، پارچەپارچە. بڕبڕەی پشتی: پشتیوان، یاریکار. داسێکی گچکەیە
دووبڕە
بەردی دووبڕە، مەڕمەڕی خاو. جوورە خشڵێکی ئافرەتانە ژنان لەسەری خۆیانی دەدەن
دۆبڕە
پنجەگیایەکە بە تۆپ گەزێک پتر بڵند دەبێ ، لک و کەدەکانی وا دەچنە پاڵ یەکتری دەڵێی بە کوتکی لێدراوە و پێیان پەستراوە، گوڵیشی شینە
سفرەبڕە
جوورە قالۆچەیێکی ڕەشی خێرایە سفرەی کوندەکات.
شڕەوبڕە
ووردەواڵەی ماڵێ یاهی دووکانێ. (هەورا.) پڕوبڕ. شوورەوموورە. کەرت و پەرت، شڕوپڕە
ناوبڕە
(باک.ڕەوا.): تییغەی نێو ژووران کە بکرێتە چەند دییوێک
پیکەبڕە
کرمێکە لە بنی پیکی گوڵی دەغڵی دەدات و ووشکی دەکات. پیتەبڕە
چۆڕەبڕە
ووشک بوونی ئاو لە شووێنێک