تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕینەوە
بڕینی دارو کوتاڵ و باخ و باغچان دووکەرت یا چەند پارچەکردن. بڕینەوەی ئاژاڵان واتا خوریی مەڕو بزنان بە برینگ لێ کردنەوە._ی قسە: کۆتایی پێدان، دووایی پێهێنان. گرتنەوەی ساوا لە مژینی شیری دایکی. پایەداری، مانگانە یا ڕۆژانه و یا سەودا بڕینەوە(دیاری کردن). منداڵ لە شیری گرتنەوە. پچڕین، پچەڕین، پارچەکردن
قسە بڕینەوە
بەربڕینەوە
پێشگرتن، بەرهەڵستکردن، پەک خستن، نەهێشتن
دووابڕینەوە
گیابڕینە
بەتۆزی بۆ برینی زۆر باشە٬ بەتەڕی بکوترێ لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێ دەیکاتە برین لەنێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە (پورگ).