تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕک کردن
پەل هاویشتنی پنجەشووتی و گندۆرەو ترێزوو ئیتر
بڕک(باد)
قرخێنە، قرقێنە، قرپ. (ڕەوا.، هەو.، دزە) بڕکەی شووتی و گندۆرەو خهیارو ترێزوو شەمامەو کوولەکەو ئیتر. پارچەداری چکۆڵەو بڕاوە بۆ سووتاندنێ وەکوو هی بارەداران. پنجکەدار
بڕکردن
تووانایی بە پێ ڕۆیشتن: بەپێ بڕناکەم: بەپێ ناتووانم بڕۆم، گەیشتن، جێ گرتن و پێکهاتنی فەرمان و قسە، جیاکردنەوە، هەڵاواردنی ئاژاڵان و ئیتر، دابەشین، کشان، تووانای بوون، ڕێ کردنەوە
بڕکێ(باک)
جوورە گەمەیەکە
بڕکە
بڕ، یارەما، (هەورا) تەرز، (هەودزەڕەوا) بڕک، گیایەکە توولەو قۆڵ باوێژێ و بەزەویدا بڵاو ببێتەوە وەکوو: بڕکەی هاروی، بڕکەی ترێزوو، بڕکەی کاڵەک، بڕکەی شووتی، بڕکەی گووژاڵک و ئیتر. گۆم، گۆل. (ڕۆژ) بڕکە مەڕ: پارچە مەڕێکی کەمە، کەلە. پللار، پلار، کوڵەبڕک. گیایەکی بۆنخۆشی کووێستانییە ئاژاڵان باشی دەخۆن. بڕ، بڕشت، تیکە، بچڕ
بڕکەبڕکە(ڕۆژ)
پارچەپارچەی مێگەلە مەڕان. (هەورا) ددانە ددانە، (بابا) دیانەدیانە. کەمکەمە، بڕبڕە
بڕکەبۆنخۆشکە
بۆنخۆشکە(گیا)
بڕکەمەڕ(ڕۆژ)
(ڕۆژ) بڕکە، پارچە مەڕێکی کەمە
چۆڕە بڕکردن
ووشک کردنی ئاو لە شووێنێکیدا
بنەبڕکردن
لە ڕەگ و ڕیشە دەرهێنان، بڕاندنەوەی چتێک
بڕکەبڕکە(ڕۆژ)
پارچەپارچەی مێگەلە مەڕان. (هەورا) ددانە ددانە، (بابا) دیانەدیانە. کەمکەمە، بڕبڕە
جۆبڕکە(فە.، هەو)
دابڕکردن
جووێکردنەوە ێ چتێک لە چتێکی تر،زەوتکردن
سەربڕکردن
بەسەر گرد و کێودا ڕۆییشتن
قوزبڕکە
(بار.):مڵەدووکلکە٬ برێتییە لە چەقۆی گچکە
قەڵت وبڕکردن
لغاوبڕکە
هێڵەبڕکێ (کر.)
شێفت.
هەناسەبڕکە
خۆرە چەرە٬ هانکەهانک٬ هەناسەی دژوارە دوای ماندووبوونی هەڵدەکێشرێ.
چاوبڕکانێ
چاوبڕکێ
چاوبڕکێنی
چاوبڕکانێ، چاوهەڵتەکاندن، چاوبڕکێ، چاو لێک هەڵتەکاندنی نێرینەو مێ یینەیە لە یەکتری،_کردن
کوزبڕکە
قوزبڕکە٬ مڵه٬ هووله٬ داعبایەکی درێژی بەقەد بەڕووی دەبێ دەفڕێ و باڵدارە رەنگیشی وەکوو بەڕووه٬ مۆورکارە مێملی جۆگەیە هەمیشە مێملی شیناتییە ڕەگ و شاڕەگەکەی دەردێنی و ووشکی دەکات.
گیابڕکە
بڕوانە: گیابڕە.