تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشبوونەوه
سیابوونەوه: سیاوبوونەوه، بوونەوه خەڵووزی پۆڵووه ئاووره. دامرکانەوەی سوورێژه و خروێرکەیه. چوونەوەی بەفره. کووژانەوەی چرای دەروون و ناهومێدی
ڕەقبوون
ڕەقیته کردن لە سەرمان،توندبوون و ووشک و سەخت بوونی هەندێ چت وەکوو:چیمەنتۆ، قسڵ، گێچ، قوڕ،ڕەپ بوون
ڕەقەوبووگ
گیانداری ڕەق بووەوه
ڕەقەوەبوون
ڕەق بوونەوە، مردنی گیاندارە لەبەر تەووژمی ساردی.ڕەق و ووشک بوون
ڕەوابوون
دروست بون، لێوەشانەوه. ڕێک کەوتن، بەجێهاتن، جێ بەجی بوون
ڕەوانبوون
زانین و خووێندنەوەی چتێک به بێ گیرو گرفت
ڕەوانبوون
ڕەوانەبوون
وەڕێکەوتن
ژاربوون
هەژاربوون. (باک.): نەخۆش و دەردەداری کۆن
ژیبوون
(ئەردە.): جووێ بوونەوە
ژیربوونەوە
واز لە گریان هێنانی منداڵ و ئارام و کپبوونی
ژیرەوبوون
(ئەردە.): ژیربوونەوە٬ئارام گرتن
ژێرەبووگ
وەژێرکەوتن
ژەقنەبووت
ژەقنەمووت،ژەقنی هەلاک، رمێکی بۆر و چکۆڵەیە دەنێو گیایاندا خۆی دەشارێتەوە ماڵات بیخووا پێی دەمرێ ، بۆ جنێویش بەکار دەبرێ
ژەمبووردوو
جەمبووردوو،جەم بەسەرچوو
ژەمبووردە
ژەمەنبووردوو
ژەمبووردە،ژەمەنبوردە
ژەمەنبووردە
ژەمبووردوور،کەسێکە کاتی جەمەنانێکی بەسەردا ڕابردبێ و نەیخواردبێ، سالەبەر کاروبار یا ناسازی
ڤالابوون
ڤزبوون
شل بوونەوە لە کارکردن٬خاوبوونەوە