تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڕبوونەوە
مەبەس لە ژن هێنانی پیاوێکی بەساڵدا چووە لەپاش مردنی ژنی پێشووی یا تەلاقدانی
تەکەربوون(دزە)
تەکەربوونەوە، بەربوونەوە خووارێ، کەوتن، (ڕەوا) کووڕبوونەوە. (دەر) وەردەوەبین._کردنەوە: بەردانەوە، کوڕکردنەوە
جفتبوون
لکنان، چەسپیان، لفگرتن، پێکگەیشتن، جووتبوون
جودابوونەوە
جومبوش
هاتوچۆو جووڵە جووڵ
جووتبوون
دۆست و ئاشتبوون، لە تەنیشت یەکتری تەرازبوون، لەگەڵ ژنی خۆ نوستن، ڕێک و تەرازبوونی دووچت بەقەد یەکتری
جووێبوونەوە
جیابوونەوە، دوورکەوتنەوەی چتێک لە چتێکی تر، دابڕان، ژێ قوتبوون، ژ هەڤبوون، لێبوونەوە
جیابوونەوە
جیاوەبوون
جیڕبوونەوە(ئەردە)
ڕیچبوونەوە، بەهێزبوونی شت
جێبوونەوە
دامەزراندنی چتێک لە جێگایەکیدا. گونجان و دامەزراندنی یەک یا چەند گیان لەبەرو چتێک لە جێگایەکی
جێپێ لێژبوون
جێپێ لەقبوون: جێگاو داڵدە لێ شێوان
جێپێ لەقبوون
جێپێ لێژبوون
جێگربوون
جێگیربوون
کوورس بەستن، سەقامگیربوون، دامەزران
جێگەی سەووزبوون
جەرابوون
(باک) ڕزگاربوونی گیانداری ئاووس مەبەس لەزانێتی، جەراندنی گیانداری ئاووسە بەزگه کەیەوە لەکاتی زایینیدا