تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەمبوولە(ئەردە)
بەنبوون
بەندبوون. سەندنی چتێک لە یەکێک بە بێ پارە، دەست لێ گیرکردن
بەندبوون
مانەوە، گیربوون، گرفتاربوون
بەچاوەبوون
بەچاوی، پیسەوەبوون، تووشی زیان بوون بەهۆی چاوی پیسەوە
بەڕەڵابوون
ئازادبوون
بەیبوون
بیوون، بابوونە، گوڵەفەقێ، جوورە گوڵێکی زەردو بۆنخۆشی کێوییە پەڕەی سپی و ناوەکەی زەردە، زەردییەکەی کاڵە، لە چیایان دەڕووێ بستێک بڵندتر دەبێ بۆنی لە دوورەوەی دێ گوڵەکەی بە کۆمەڵەو ووردو زەردن، لاسکەکەی سوورە گەڵایەکانی وەکلکی سمۆرەی دەچێ، گوڵ و گەڵایەکانیشی یێکڕا بۆنیان زۆر خۆشە، کە بە چا بخورێتەوە بۆ زگ ئێشە زۆر باشە
تابووت
دارەباس، دارباس، (باک) دارمووق، سەرەجە. (باک) داربەشی، داروبەست. (جاهەورا) دارتەرم. داربەست، دارەبەست. (هەورا) دارەبازە، لە تەختەو داران دروستدەکرێ مردووی تێدا دەبەنە سەر گۆڕستانێ
تابوور
فەوج، دەستەیەکی لەشکرییە، کە هەزار کەس دەبێت
تابووق
خشت، کەرپووچ. (باک) قەرمیت
تابوون
تاربوون
هەڵەو ئاوارەبوون، هەتڵەبوون، هەترەبوون، تەرەبوون
تازە پەیدابوو
تاکبوونەوە
جووێ بوونەوەی چتێک لە چەند چتان
تاڵبوون
تربووس(باک)
تزبوور(خۆ)
تلۆربوونەوە
خلۆربوونەوە، گلۆربوونەوه ی چتێک لە هەورازێکه وە