تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سفت بوون(ﺌەردە.)
سوخت بوون
بێ پارەوپووڵ وسامان بوون-کردن: داماڵەغاسی کردن،ڕووتکردن و هیچ پێ نەهێشتن.
سووێ بوونەوە
مردن لەداخان یا لەبەر ئازارێکی.
سپی بوون
سپی هەڵگەران٬ ترسان._ ەوە کاڵبوونەوەی ڕەنگی کەل و پەلان.
سڵ بوون
کەوتنە تەلاسکە٬ سلکینی ٬ مانگرتن٬ تۆران٬ زیزبوون٬ غەیدین٬ خەیدین. مانگرتن.
سەخڵەت بوون
تەنگاوبوون.
سەرانگرێ بوون
هەڵەنگووتن٬ کەوتن و تەقڵە لێدان
سەربەرەو ژێر بوون
سەربەرەو خوواربوون
سەرفیراز بوون
سەربەرزبوون
سەرکێش بوون
سەربزێوبوون،سەرپێچی
سەرەنگرێ بوون
بەسەرداکەوتن و ڕەهێڵ بوونی گیاندارێک٬ دوچاری کێشەو کارەساتێک هاتن.
سەرەونخوون بوون
هەڵگەڕانەوەی قاب یا مەنجەڵ و ئامانێکی و بەدەم داکەوتن.
سەرەونگوون بوون
سەکەت بوون(باک)
تۆپین(بۆماڵات وسەگ وگورگ وئیتر.)
شادمانی سەردەمی بووکێ
شاش بوون
واق مان٬ (هەورا.) سووڕمەنە.