تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دان ئاڵ بوونەوە
ددان ئاڵبوونەوە٬ سڕبوونی ددان بە هۆی چتی ترش و ئیتر
دانسپی بوونەوە
مەبەس لە سام شکانە و ترس نەمانە٬ ددانی خۆت سپی مەکەوە لە منداڵەکانت:سامی خۆت لەوان مەشکێنە
دوروست بوون
دڵخەفە بوون
دڵتەنگ بوون، دڵ کڵافە بوون، دڵداگیران
دڵپێوە بوون
دڵ بەچتێکەوەبوون
دیان کلیلە بوون
دیانکڵێڵە بوون
دیدار و ئاخر بوون
مەبەس لە مردنی یەکێکییە لە پێش ئەوەدا کە خۆشەویست یا کەس و کاری خۆی ببینێ
دەرمانی خۆش بوونەوە
(شفا.): نۆژداری
دەستەودامان بوون
داوێن گرتن،پاپابوون.
دەم بوونە تاقی چرا
بۆ یەکێک بە کار دەبرێ کەلەبەر واق ووڕمانێکی کوتوپڕی نەتووانێ بدوێ
دەم بوونە تەڵەی تەقیو
دەم بووەتە تەڵەی تەقیاگ، دەم بوونە تاقی چرا
دەمڕاست بوونەوە
مەبەس لە تێر خوواردنی برسی و هەژارێکییە، دەوڵەمەندبوون . قسە وەسەرکەوتن
دەمە و نخوون بوون
زەق بوون
زەهرەترەک بوون
ساغ بوونەوە
چابوونەوەی نەخۆشی.فرۆشرانی چت و نەمانەوەی.دەرچوونی هاوبەش و لەکارێکیدا مانەوەی چتەکە بۆتۆ