تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووڕەبوون
سڵبوون، تۆران، خەیدین، زیزبوون، زوویربوون، گڤبوون، دڵگیربوون
تیڕەبوون(ئەردە)
مۆڕبوونەوە، چیڕەبوون
تیژبوون
مەبەس لە سوور بوونی یەکێکییە لەسەر کردنی کارێک._ی چەقۆو ئیتر
تیکەتیکەبوون
تێبەربوون
کارو بەرخ دەست بە مژینی دایکیان کرد. سوواربوونی نێر بۆ مێیەکەی لەکاتی خۆیدا بە تێکڕایی. دەست پێکردن، خەریک بوون. مریشکەکان تێبەربوون، تێی وورووکان. ئاوور_: گڕ گرتن، سووتان
تێراوبوون
پاراوبوون، ئاو تێرخوواردنەوە
تێربوون
تەسەل بوون، نەمانی برسێتی لەسای خوواردنەوە. بێ نیازبوون، سامانداری
تێرەوەبوون(ئەردە)
تێپەڕبوون
تێپەڕین، ڕابردن، بەسەرچوونی کات و چاخی چتێکی
تێکبەربوون
بە گژ یەکتردا چوونی دوو گیاندار یا پتر
تەختەبوون(ڕۆژ)
تەریقەوبوون
شەرمەزاربوون، تەریق بوونەوە
تەقەڵبەربوون
تەلاسابوون
دەرچوونی مرۆ لە ئەندازەی خۆی: فیسارەکەس تەلاسابووە
تەمێبوون
عارنان و پەند وەرگرتن، تەمبێ بوون
تەنگەتاوبوون
گیرخوواردن، تەنگاوبوون
تەڕابوون(زا)
کەوتنە خوارەوە لە بەرزییەوە
تەڕاو بەڕابوون(باد)
تەڕبوون
شێدار بوون، نمدارو ئاوی بوون. عارنان و پەند وەرگرتن، دەڵێن فیسارەکەس هەرگیز تەڕنابێ، هەر لە نەبووندا بەکار دێت