تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵ بوونەوە
کول بوون و سڕو نەرم بوونی ددان بە هۆی زۆر خوواردنی چتی ترشەوە
بوونەوە
دووبارەبوون، دیسان ڕوو لەبوون کردنەوە
بوونەوە رایەتی
تل بوونەوە
خلۆر بوونەوە، تلۆر بوونەوە، خل بوونەوەی چتێک لە بەرزاییەکەوە
خەست بوونەوە
توند وپەیت بوونی چتی شل.
دان ئاڵ بوونەوە
ددان ئاڵبوونەوە٬ سڕبوونی ددان بە هۆی چتی ترش و ئیتر
دانسپی بوونەوە
مەبەس لە سام شکانە و ترس نەمانە٬ ددانی خۆت سپی مەکەوە لە منداڵەکانت:سامی خۆت لەوان مەشکێنە
دەرمانی خۆش بوونەوە
(شفا.): نۆژداری
دەمڕاست بوونەوە
مەبەس لە تێر خوواردنی برسی و هەژارێکییە، دەوڵەمەندبوون . قسە وەسەرکەوتن
ساغ بوونەوە
چابوونەوەی نەخۆشی.فرۆشرانی چت و نەمانەوەی.دەرچوونی هاوبەش و لەکارێکیدا مانەوەی چتەکە بۆتۆ
سووێ بوونەوە
مردن لەداخان یا لەبەر ئازارێکی.
شل بوونەوە
خاوبوونەوە، سست بوونەوە.
قنج بوونەوە
قوت بوونەوە
قڵم بوونەوە
قڵپ بوونەوە
قڵپ بوونەوە
قوڵپین٬ گۆزەو دەفری تر٬ بەسەرەو ژێر بوونی ئاوەکەی لێ بڕژێ
لێ بوونەوە
لێک بوونەوە٬ جوێ بوونەوە٬ پەڕاندراو٬ لێ فڕێدراو.تەواو بوون٬ تەواو کردن٬ لە کار بوونەوە٬ کۆتایی بەکار دان. گەڵا لە دار بوونەوە. لێک جوایز بوونەوە
لێ وورد بوونەوە
لێک بوونەوە
جووێ بوونەوە٬ دووپارچە بوون
پان بوونەوە
چەلوچۆم بوونەوە
بوونەوەر
بوون._ی: بوونی
ئاشبوونەوە
ناکۆکی و دژی لەنێوانێدا لابردن
ئاگربەربوونەوە
پەیدابوونی ئاگر لە شووێنێکیدا
بڵاوبوونەوە
بڕوانە: بڵاو
بڵندبوونەوە
بەربوونەوە
بەرزبوونەوە
بەرەوئیزباربوونەوە
بەرەو ڕووبوونەوە
بەرەوڕووبوونەوە
کۆبوونەوە بۆ دەرخستنی قسەیەک، کە لە نێوانیاندا کرابێ
تاکبوونەوە
جووێ بوونەوەی چتێک لە چەند چتان
تلۆربوونەوە
خلۆربوونەوە، گلۆربوونەوه ی چتێک لە هەورازێکه وە
تلێربوونەوە
توندبوونەوە
خەست بوونەوەی چتی شل. قایم بوونەوەی چتی لەق
تەڕبوونەوە
مەبەس لە ژن هێنانی پیاوێکی بەساڵدا چووە لەپاش مردنی ژنی پێشووی یا تەلاقدانی
جودابوونەوە
جووێبوونەوە
جیابوونەوە، دوورکەوتنەوەی چتێک لە چتێکی تر، دابڕان، ژێ قوتبوون، ژ هەڤبوون، لێبوونەوە
جیابوونەوە
جیڕبوونەوە(ئەردە)
ڕیچبوونەوە، بەهێزبوونی شت
جێبوونەوە
دامەزراندنی چتێک لە جێگایەکیدا. گونجان و دامەزراندنی یەک یا چەند گیان لەبەرو چتێک لە جێگایەکی
خاوبوونەوە
جەفلین،سست بونەوە،تەمانی کرژی چت ساردبونەوەی یەکێک لەکارێک.
خلبوونەوە
خلۆربوونەوە، گلۆربوونەوەی چتێک لە شووێنێکی لێژەوە