تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنە
سووکە ماڵێکە، کە ببرێ بۆ سەر ڕەز یا هەواران. بنەگە، قۆناخ، بارگە. بنگە، دەستوور، ڕێزمان، بنکە. مەکۆیەکە لە پووش و پەڵاش ڕاوکەر خۆی تێدا حاشاردەدا بۆ ڕاوی کەوو باڵندەو گیانەوەران. سۆراخ، بەشووێن و بنچینەدا گەڕان. (فە) داری بەری. گیایەکە لە گێرەدا لە پەڕی ناوەوە دەبەسترێ
گای بنە
گایەکە لەلای بنەوەی گیرەی دەخرێ ٬ دووزمان.
بنەبان
لای سەروو، لای ژووروو، پشتەوە._ی خانوو: نژارە
بنەبنە
لای هەرە خووارەوەی کێوان
بنەبڕ
چتێکە دووایی هاتبێ و کۆتایی هاتبێ، بنبڕ، بێخ بڕ، ڕیشەبڕ._بوو: کۆتایی هات
بنەبڕبوون
لە ڕیشە هەڵکەنران، بڕانەوەی چتێک
بنەبڕکردن
لە ڕەگ و ڕیشە دەرهێنان، بڕاندنەوەی چتێک
بنەبەنگە(ئەردە)
بەستی بەردەمی ئاو، بەند
بنەتان
دارەکەی خووارەوەی کەرەستەی تەونییە، کە لەنێو کونی سمتەکی دەنرێ و تەونی پێ قایم دەکرێ
بنەتۆ
بنتۆوی جووتی، بنەتۆم
بنەتۆم(ئەردە)
بنەتۆمە
بنەتۆو
دانەوێڵەیێکە، کە فەلەخووێ بۆ چاندنی ساڵی تازەی هەڵدەگرێ و یا چاندبێتی. مایە
بنەجوو
بنەجووت
شووانکارە، جووت و گاو تۆودانە، کە دەدرێ بە جووتیار بە نیوەیی
بنەدەمە
جوورە دروومانێکە
بنەرد
سێوی بن عەردی._ی: ژێرزەوی، بن عەردی
بنەرۆک(ڕەوا)
پاشماوەی دەغڵ و دان و خوری و هەر چتێکی بێت، (دەر) بنۆک
بنەزمان(باک)
گرێ و یا قوونێرێکە لە بنی زمانی ووڵاخان پەیدا دەبێ