تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تبلک(باک)
گەمەیێکی کوردییە
حولووربلوور تەکانە:
گەمەیێکی کچانە.
حەربلین (زا.):
گرێ خوواردنی گوریسە.
داربلچ
(ئەردە.): دارەگێوژ
دیمبلی دیمباو
(ئەردە): دمبڵی دمباو، دەنگی تەپڵ و دەهۆڵ
دەبلڵاخ
دەبلاخ٬ گۆلکی روشتری یەکساڵانەیە
زبلگە
سەرگوێلک، سەرانگوێلک، زبڵدان، گووفەک، سەرنووێلک
زڕەبلبل
جوورە باڵندەیەکی بۆرە وەکو فیقەگولەی وایە وەکو بولبولی دەخوێنێ
سووربلەتی
گۆیژەسوورە.
سۆبلەتی(دزە)
(خۆ) سۆربلەتی، دارێکی بەراو و دێمەکارێشە دارو گەلایهکەشی وەهی دارەگێوژی دەچێ بەڵان سوورترە دارە کەی دڕواییە و بەریکی خڕدەگرێ،و ناخۆرێ ووردە وەکوو گێوژی وایە بەرهکەی بەدەم بارانەوە پێدەگات.
سۆربلەتی
سوبلەتی،گۆیژە، موورە.
شمبلیک (باد.)
قانەبلا
(خۆ.): پێویست٬ گەرەک
قلیوبلی
چتی پڕوووپووچ و بێ واتا٬ قسە یا نووسینی بێ واتا٬ شڕم بڕم
قیبلە
ڕووگه٬ کابه٬ ماڵی خوا
قیبلەنما
جوورە کاتژمێرێکە لای نیوەڕۆیە نیشان دەدات٬ (ئەردە.): کابەنما٬ کەشتی وانانیش هەیانە
لابلابک (باک.)
لەبلەبی