تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بلبزیک
جوورە گوڵێکە ڕەنگە مژمژەبێ
بلبزێکی(باک)
جوورە گیایەکە
بنبزوو
بن کلکی ووڵاخ
بەرابزن
نەخۆشییەکی جەرگی بزنانە
تەتکەبزانە(دەر)
دەنکی بەری داری کڕاتییە، دەنکی بەری داری کەژۆکێیە
خوبزە
خەربزە
(فە.):کاڵەک.
دەستبزێو
بزۆز،سەربزێو،سەرکێش.ی:بزۆزی،سەربزێوی، سەرکێشی.
سبزوو (دەر.)
سبەینی زوو.
سەبزی
سەوزەوات٬ ئەسوور٬ تەراز٬ (باک.): دەرامەت٬ زرەزەڤات٬پنجار
سەبزە
سەوزایی٬ سەوزەواتێکە بە کوڵاوی بخورێ٬ بەهەموو ڕووەکێکیش دەڵێن
سەربزێو
سەرکێش٬ دەست بزێو٬ جەربەزە٬ هاروهاج.-ی: سەرکێشی٬ دەست بزێوی٬ جەربەزەیی٬ هاروهاجی
سەربزێڕ
(باک.): چێشتی نیسک و ساوارییە
سەرەبزووت
بزووتی ئاگر
سەلکەبزووت
پەلەبزووت،سۆتک،نیمەسۆز،سەرسۆت،سەرسۆتک،بزۆت،سەرەچلۆسک،سەرەبزووت،دارێکە سەرێکی سووتابێ.
قەبزی
گرفتداری٬ دڵتەنگی. – پاییز: نێوەڕاستی پاییزێ٬ زۆرتر بە مانگی هەرەدووایی پاییزی دەڵێن
قەبزە
قەووزی ناو ئاو
قەبزەنوشتە
چتێکە کەسێ سووچی نوشتابێتەوە
لەبزیینە
(باک.): هەویریی گەزۆو بادام٬ لەوزیینە
ماسبزان
لە پێش ئیسلامییەتدا شارێکی گەورە و کۆنی پێشکۆهی لوڕستانێ بووە لە ناحیەی ترهان لەلای ڕاستی خەتی سیمرە