تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزووتک
بزووژن(ڕەوا.، هەو)
بزووک(ئەردە)
بزوێن
جووڵێنەر، جووڵێن، (باک) بزڤانۆ، هەلکۆ. سەرو بۆرو ژێر لە ڕستەسازیدا. هاندەر
بزوێندن
بزوێنە
سەرو بۆرو ژێر لە ڕستەسازی ئارەویدا
بزپێوەکردن(بابا)
چووز پێوەکردن، قامک بۆ لای قوونی یەکێکی بردن بەگاڵتە، گاڵتەپێکردن؛ بزی پێوەمەکە: گاڵتەی پێ مەکە
بزڕبزڕ
چتێکە کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ بووەستێ وەک ڕۆن دووگ
بزڕکان
ڕەنگ گۆڕان، هەڵبزڕکان، (دەر) هەڵبرکیان، هەڵگەڕانی شیر، تێکچوونی شیرو ماست و ئیتر کەوا کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ دەوەستێ و دەبێتە ئاوو بزڕبزڕ بوونی. تێکچوون و شێوانی گیاندار لە ترسان
بزڕکاندن
هەڵگەڕاندن، ووڕێنەکردن
بزڕکاو
هەڵبزڕکاو، پچکاو، (دەر) هەڵبڕکیاو، بۆ شیرو ڕەنگی مرۆڤ و ووتەی ناخۆش. شڵەژاو، تێکچوو
بزڤاندن(باک)
بزڤانۆ(باک)
بزڤانۆک(باک)
بزڤین(باک)
بزگ(ئەردە)
پزووی دەرپێ. شیلانی سوورە، کە ژنان لە ملیانی دەکەن، مەرجان
بزگوڕ
کەل و پەلی ناوماڵ و هی ناو دوکانێ. چەند پارچە چیت و شڕوشاڵاتێکە، کە بۆ جل و بەرگ بیکڕن یا کڕیبێتیان. پەڕۆی کۆن و شڕوشاڵات، تیتۆڵ. پووڵی بێ نرخ:_ێکم پێ نیە
بزگیر
بزگیلە(ئەردە)
بووکێکە لەناو پەردەدا بێ. گیایەکی بەهارییە بۆ زۆر دەرمانان بەکار دەبرێ
بزگەل
بزنەگەل، گەلەی بزن