تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزڕبزڕ
چتێکە کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ بووەستێ وەک ڕۆن دووگ
بزڕکان
ڕەنگ گۆڕان، هەڵبزڕکان، (دەر) هەڵبرکیان، هەڵگەڕانی شیر، تێکچوونی شیرو ماست و ئیتر کەوا کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ دەوەستێ و دەبێتە ئاوو بزڕبزڕ بوونی. تێکچوون و شێوانی گیاندار لە ترسان
بزڕکاندن
هەڵگەڕاندن، ووڕێنەکردن
بزڕکاو
هەڵبزڕکاو، پچکاو، (دەر) هەڵبڕکیاو، بۆ شیرو ڕەنگی مرۆڤ و ووتەی ناخۆش. شڵەژاو، تێکچوو
هەڵبزڕکان
(هەو.) هەڵبرکان٬ (کە.) هەڵبزورکان٬ (دەر.) هەلبرکیان. بزڕکان٬ هەڵپرووکان٬ هەڵگەڕانی شیری ٬ هەڵبرسکان.
هەڵبزڕکاو
ڕەنگهەڵبزڕکان
ڕەنگپەڕین له ترسان یا له شەرمان
ڕەنگهەڵبزڕکاندن
ڕەنگ هەڵگەڕان، ڕەنگ هەڵبزڕکیان
بزڕبزڕ
چتێکە کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ بووەستێ وەک ڕۆن دووگ