تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەتاوبردوو
تاوبردوو٬ خۆرانگاز
هەلبرکان (ڕۆژ.)
هەڵبرینگان (بۆهەور و بارانە). هەڵگەڕان (بۆ شیر و ماست). هەڵبڕسکان.
هەورەبرووسکە (فە.)
هەڵاڵەبرایمە
(موک.٬شا.) شلێر٬ جوورە گوڵێکە لەسەر گۆڕان دەچێنرێ.
هەڵبرینگان
هەڵبرکان (هەو.) کژکردن.
هەڵبرینگاندن
هەور و بارانە و هەڵا لاچوون٬ لێکردنەوە٬ هەڵبرکان٬ باران وەشاندنەوە و (موک.) کەژکردن٬ (هەوار.) هورش و برینگان.
پاییزەبرا
بە برادەرو هاواڵ و هاوڕێیەک دەگوترێ، کە ماوەیەک دوورکەوتبێتەوە یا خۆی دوور خستبێتەوە
پیابردن
چتێک لەناو چتێک ڕاکردن، چتێک بەناو چتێکیدا بردن، چەقاندن
پەنابردن
هانابردنی لێقەوماوان بۆلای یەکێکی بۆ کارێک یا بۆ پارێزگارییەک، خۆ خستنە ژێر سایەی...
پەی پێبردن
چاوبرسی
زگەڕۆ، نەوسن، سکەڕۆ، چاوچنۆک، (باک) چاڤبرچی، (هەورا) چەمبرسی، وەرەچەم ئاورە، بەرچاوتەنگ
چاوبرسێتی
چاوچنۆکی، زگەڕۆیی
چاڤبرچی(باک)
چاڤبرچێتی(باک)
چۆنەربریانی
چەوەندەری بریانی
چەمبرسی(هەورا)
چاوبرسی._تی: چاوبرسێتی
ڕابران
تێپەڕین،بوورین، ڕۆیشتن. لە دەست دەرچوون
ڕابردن
ویاران، ویەردەن،تێکشان، ڕابوورین، (باک.): بۆرین، بۆرینۆ.تێپەڕین، بوورین، بوهوورتن، بوهارتن. لە دەست چوون، لەدەستدەرچوون، کات نەمان. کار یا چتێک لە پەلەو یا لەکاتی خۆی دەرچوون
ڕکدابردن
ڕقهە ستان،ڕقگرتن.