تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برنج
دانەوێڵەیێکی سپی و زەردو ناسراوەو وە گەنمی دەچێ. چەڵتووکی پاککراو، چەند جۆرێکە لە کوردستانێدا. 1) گردەیەنەگازە. 2) سەدری. 3) گەرمە: زووڕەس. 4) ساردەدرەنگ پێدەگات ئاوی پاییز دەخوواتەوە. 5) مەولەوی. 6) عەنبەر._ی گردە._ی سەدری، شینایی برنجی
برنج بەدۆ
گوونینە،کردۆڵ، چێشتێکە لع برنج و دۆو یا ماستاو دروستدەکرێ وەکوو دۆینە ڕونی بەسەر دادەکرێ و گیای تێ ناکرێ
برنج بەشیر
برنج چێن
برنج کوت
شۆراوی برنج
شۆرباوی برنج.
پووش برنج
برنجاڕ
شووێنی مەرەزە
برنجۆک
تەنراوو چنراوێکی تەنک و کونکونە ژنان دەیکەن بە کراس و دەسماڵ
برنجە
مسی زەرد، پرنج: کانێکی زەردە چتی لێ دادەڕێژرێ
ئاردەبرنج
ئاردێکە لە برنج پەیدا بێ
شلەبرنج
شۆربا و برنج، لەپەی برنج.
شیربرنج
شیربا، (هەو.) برنج به شیر، (هەورا.) شۆتینه، چێشتێکه له شیر و برنج دروستدەکرێ.
کابرنج
بەڵم٬ کای برنجی