تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەڕێگەدەربردن
لەگۆبردن
لەسەرمان:لەگۆچوون
هەتاوبردن
خۆرانگازبوون٬ تاوبردن
هەتاوبردوو
تاوبردوو٬ خۆرانگاز
پیابردن
چتێک لەناو چتێک ڕاکردن، چتێک بەناو چتێکیدا بردن، چەقاندن
پەنابردن
هانابردنی لێقەوماوان بۆلای یەکێکی بۆ کارێک یا بۆ پارێزگارییەک، خۆ خستنە ژێر سایەی...
پەی پێبردن
ڕابردن
ویاران، ویەردەن،تێکشان، ڕابوورین، (باک.): بۆرین، بۆرینۆ.تێپەڕین، بوورین، بوهوورتن، بوهارتن. لە دەست چوون، لەدەستدەرچوون، کات نەمان. کار یا چتێک لە پەلەو یا لەکاتی خۆی دەرچوون
ڕکدابردن
ڕقهە ستان،ڕقگرتن.
ڕۆژبەسەربردن
مەبەسلە پشوودرێژی و ئارامی و بەڕێ چوونێکە هەر چۆنێکی هەڵبسووڕێ.
ڕەقبردنەوە
ڕەقبوونەوەی گیاندار
ژەمەنبردگ
(ئەردە.): ژەمەنبوردە
ژەمەنبردە
کورنووشبردن
کڕنۆشبردن
دەست وبرد
تەڕدەستی،چالاکی،خێرایی،تووانایی لەکاروبار هەڵسووڕاندنێدا.