تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەق بردن
تەقین، تەقبردن. قەڵشین، قەڵشان. درزێکی گەورە تێبوون. هەڵپچڕان، درزبردنیر چت.
قسە بردن
گێڕانەوەی قسەی یەکێک بۆ یەکێکی تر
لێ بردن
تێڕاکردن٬ تێڕۆکردن
هێرش بردن
لێ ڕابوون٬ حەمبارۆزی دان٬ پەلاماردن.
چورتم بردن
ڕەت بردن
کڕنووش بردن
سەرچەماندنەوە و دانەواندن لە پێش یەکێکی لە جیاتی شێواز نوواندن و ڕێزگرتنی
ئاوڕووبردن(هەورا)
ئابڕووبردن، ریسواکردن، بەدناوکردنی کەسێک
بابردوو
هەر چتێکی سووکی بابیبات_ی پێ دەڵێن
بابردی
میوەیێکە بابردبێتی وەکو هەنجیرو هەنارو ئیتر. جوورە پارچەیێکی تەنکی گوڵگوڵییە وەک شێلە
باربردن
باربرن، بارهەڵگرتن، بارگووێزتنەوە. دەرەقەت هاتن، لەگەڵ هەڵکردن
بازدبردن
برەوبردنەوە
بۆبردن
بۆ...ی بردن. بۆنکردن. گومانکردن
بەسەربردن
کات بردنە سەر هەر چۆنێک بێ، بەجێ هێنان، بردنە سەرو ئەنجامدانی کارێک بە هەر جوورێکی بێ، پێکهێنان
تاوبردن
تڵیشبردن
تیابردن
تێبردن
تێبڕین، لەنێونان، تێڕۆکردن، تێڕاکردن، دەناونان، لەنێونان. نقێم لە ئەنگوستیلە نان، دارێکی میچی شکابێ دارێکی ساغی تری لە تەنیشتی دبڕڕێ. پترکردنی ووتەیەک یا چەند ووتەیەک لە ناوەڕاستی نووسراوێکیدا
تێکبردن
تێپەڕاندنی دوو چت بەناو یەکتریدا
تەقبردن
خزبردنەوە
لە بەر قاقای پێکە نینێ بەسەر گازی پشتێدا کەوتن
خۆبردنەپێشەوە
خۆڕەپێش خستن، خستن، خۆخۆشەویست کردن، بەکردەوە یا بەکوتنی چتێک بە پێی دڵی یەکێک