تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵاڵەبرایمە
(موک.٬شا.) شلێر٬ جوورە گوڵێکە لەسەر گۆڕان دەچێنرێ.
ڕابران
تێپەڕین،بوورین، ڕۆیشتن. لە دەست دەرچوون
کوڕووبرای
(هەورا.): کوڕی برا.برازا(کەکوڕبێ)
ئابرا
برالە، لەکاتی دوواندنێدا بەکار دەبرێ
باببرا
برای باب، زڕبرا، باوک برا، باڤ برا، باوبرا، براباب
باوبرا
باب برا
باووکبرا
باڤبرا(باک)
باب برا، برای باوکی
جبرا
ئێلێکی کوردە، خالدبەگی جبری لە 1925دا شەهید کرا
جەبرا(باک)
حەوبرا:
دووبرا
(هەورا.،شا.، هەڵ.): کرکاڵە، دووبراک، باڵندەیەکی ڕاوکەرە وەک هەڵۆ وایە هەمیشە دوو دوو پێکەوە دەفڕن، باڵندەیێکە هێندەی سیسارکە کەچەڵەیە فیتووی لێ دەدا، کیسەڵی لە حەواوە بەر دەداتەوە سەر ڕەقانی و دەیکووژێ، لەلای هەندێکان هەڵۆیە
دەستبرا(باک.)
دەستەبرا.تی(باک.)دەستەبرایەتی.
دەستەبرا
هاواڵ،برادەر،چەندکەسێکی،کەبرادەریەتیان خۆشبێ. یەتی:هاواڵایەتی،برادەرایەتی.
دەسەبرا(هەورا.)
زڕبرا
برایەکە لە دایکی مرۆ یا لە باوکی بێ، باب برا دایک برا، برایەکە لە بابەوە یا لە دایکی مرۆیەوەبێ
شووبرا
(موک.) هێوەر، برای مێردی ژنێیه.
شیربرا
برای شیری.
پاییزەبرا
بە برادەرو هاواڵ و هاوڕێیەک دەگوترێ، کە ماوەیەک دوورکەوتبێتەوە یا خۆی دوور خستبێتەوە
ژنبرا
(باک.): براژن
کابرا
کاک برا٬ جووامێر٬ جووانمێر٬ گۆرین٬ رانێک٬ هەرامه٬ جایێ٬ هین٬ کاربرا٬ بۆ بانگ هێشتنی مرۆڤێک بە کاردەبرێ٬ کە ناوی نەزانرێ یا لەودەمەدا ناوی لەبیر کرابێ و یا نەتەوێ ناوی بەری٬ برادر٬ دەستەبرا