تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بت
هەڵامەت، پەسیو. وێنەیەکی قەبارەداری دروستکراوە بۆ پەرستن، بوت، لە ناوی بتلیس قوڵەکراوەتەوە بۆ سەرچاوەکانی ئەم فەرهەنگە
بت پەرست
بوتپەرست._ی: بوتپەرستی
بتخانە
بتر(باک)
دڵکرانەوە لە خۆشیان، دڵخۆشبوون. پتر._بوون: پتربوون
بتلیس
شارێکی ناوداری کوردستانە دوو مرۆڤی بەناوبانگی پێگەیاندووە: 1) شەرەفخانی بتلیسی، کە مێژووی کوردانی بەزمانی فارسی نووسیوەتەوە. 2) مەلائیدریسی بتلیسی: مێژووی عوسمانییانی بەزمانی فارسی نوسیوەتەوە بەوەش ڕانەوەستا چەند پارچە کوردستانی سەربەخۆی خستە ژێر دەستی ترکانەوە
بتم(باک)
ڕۆنی ترەبەنتینی
بتن
پاشگری_تن خراوەتە دووای بوون لە گەلێک باراندا، جگەرخووێن دەڵێ: لە باداینان و هەکاری و بۆتان و شاری وان بەکار دەبرێ ئەمن دەڵێم لە زۆرترین پارچەکانی کوردستاندا بەکار دەبرێت: دەبیتن، نابیتن، هاتبیتن
بتە(باک)
بەتۆ، بەتۆوە، بەهۆی تۆوە. (ئەردە) پنچک، متک، گیایەکە لق و پۆپی زۆر بێ و بنەکەی ئەستوور نەبێ و زۆریش بڵند نەبێ
بتەو
پتەو._ی: پتەوی
بتەڤایی(باک)
شەرەفخانی بتلیسی
خاوەندی مێژووی شەرەفنامەیە.
تبتین(شەم)
ددان بە جەرگی خۆ داگرتن، پشوودرێژی، بێن درێژی، خۆگرتن، پشووخوواردنەوە
تەبتاندن
دڵخۆشی دانەوە، حەجماندن،دڵدانەوە، ئارامیدان
تەبتین
حەجمین، ئارامگرتن
خەبتان
(باک.):خەبات کردن.
خەبتاندن
(باک.):کارو خەبات پێکردن.
خەبتین
خهباتکردن،تێکۆشان،هەوڵوتەقەدان.
شەلبتاندن (باک.)
تووشی تەداخۆمه هاتن، چاڤێ شەلبەتی ژ چاقێ کۆر چێتره.
لەبتاندن
(باک.): جوولاندن٬ بزاوتن٬ بلەبتێن
لەبتین
(باک.): جوولان٬ بزووتن