تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارانی
سەرپۆشێکە لە بەردەکرێ بۆ ئەوەی بارانە تەڕی نەکات
بارانی ناوەخت
بارانە
باران، بارانە دەخونێ._ ی سەر بە قەپووچکە._ ی سەر بەکڵاوە. کرێبار، سەرانەی بار
بارانەی توند
بارانەی سەر بەقەپووچکە
کڵاوەسەر، (زەنهەورا) شەست، کڵاوبەسەر
بارانەی سەربەکڵاوە
(زەنهەورا) کڵاوبەسەر
بارانەی نەرم
بارانەی وورد
بارانەی وەشت
باراڤ
ئێلێکی کوردانە لە دەشتی دیاربەکرێداو لە خووارەوەی زێی دەجلەیە
باربار(باک)
هاوارو دادو فوغان
باربارانێ(هەو)
جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە، (موک) سووار سووارێن
باربارکێ
سووار سووارێن، گەمەیەکە
بارباریتک(باک)
باڵندەیەکە
باربردن
باربرن، بارهەڵگرتن، بارگووێزتنەوە. دەرەقەت هاتن، لەگەڵ هەڵکردن
باربوو
بەرداری، (باک) مێجبێتی، (زەن) ترەوانە، (بابا) باروو بوو، بارەبوو، (کە) داشن، (هەو) کێشە، کێشک، پیتاک، (هەوراباد) بێش، پۆیلە، پۆیلانە. یاریکاری و دەستگرۆیی ئەو کەسانەیە، کە لێیان قەوماوە یا زیانیان پێ گەیشتووە یان لەکاتی ژن هێنان و زەماوەندێدا._یی: کردارو کردەوەی باربوو
باربەر
بارەبەر، ووڵاخی باربەر. گوێدێر، گووێ لەمست
باربەست
بارپێچ._کردن: بارپێچ کردن
باربەندی
پێچاندنەوەی باروبنە