تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای سەبا
بای سەوا، بای ڕۆژهەڵاتێ
بایەف(جەبا.، کە)
(سۆ) چەقالە، کاڵەشین، نەواشینک، (سۆ) شەواڵشینک، بەدارو بەرەکەشی دەڵێن
برووکان(بابا)
برووکانەوە، درەوشان، وورشەدان
بزپێوەکردن(بابا)
چووز پێوەکردن، قامک بۆ لای قوونی یەکێکی بردن بەگاڵتە، گاڵتەپێکردن؛ بزی پێوەمەکە: گاڵتەی پێ مەکە
بن لەرەمە(بابا)
کوللێرەیێکی ئەستوورو کەم برژاوە
بنۆڵە(بابا)
چتێکی کەمە، کە لە بنە توورەکەیەکی دابێ، بندۆڵە
بووز(بابا.، هەورا)
چووز._پێوەکردن: چووز پێوەکردن، (موک) دارتۆفانە، ناڕەوەن، دارێکە، دارەبووز، بەووز، بزۆ، (باک) بزوو
بوومەمارانی(بابا)
گیایەکە
بڕبەنگ(بابا)
بۆبا
ڕون کە باو هەوای لێ بدا با دەبێ
بیکوڵ(بابا)
ئەو دارە بییە کورت و گچکهانەیە، کە لە لێواری چۆم و جۆگاندا دەڕوێن و لە خۆیانەوە ڕووابن، (هەورا) وی کوڵ
بێشکە(بابا)
بێوێژان(بابا)
گۆیا گیایەکی بۆن ناخۆشە مار حەزی لێ ناکات و کەچی زۆرتر لەبەردەمی کونەکەیدا سەوز دەبێ
بەبا
بادار، جێگا، ڕۆژ یا ساڵێکی بەبایەو بای زۆر بێ، دێڵەبەبا. بەفاڵ بۆ سەگ و چەقەڵ و پشیلەو بەرازی مێ بەکار دەبرێ، کە ئارەزووی نێرینەی خۆیان بکەن._بوون: هاتنەبا، واگرتن. (باک) بابە، باڤۆ، بافێ، باوکە، زاراوەی منداڵانە، کە لە کاتی ئاخۆتنی باوکیاندا بەکاری دەبەن
بەربا
کووزەر، کۆزەر، پووش و پەڵاشی دانەوێڵە، کە شەن و کەو کرابێ . پاک کرابێتەوە. (دەر) باگر، وەروا. بەرباد، خراپ. دانەوێڵەیێکی پئئچە، کە لەکاتی شەنەکردنە با بیبات. چتێکە، کە بای لێ بدا باشتر دەردەکەوێ
بەرزەکۆڵ(بابا)
بەرسیلە(بابا.، شارە)
(هەو) پەسیرە، (کۆ) پەرسیلە، پەسیلە، (موک) قۆرە، (هەورا) هاڵە(لە ئاڵبوونەوەی ددانە)، ترێی نەگەیشتوو