تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵتەباز
(خۆ.):فێڵباز
قوڵەبازەڵە
(ئەردە.): قەلەپاچکە
قوڵەبانک
(باد.):بەر هەیوانێکی سەرباندارە نووێن و چتی تری لەسەر دادەنرێ
قڕباق
بۆق٬ بەقەرە
قەباخ
قابڵۆخ٬ قەواخ٬ سەرپۆش
قەبار
(کە.):تووێژی سەر برینان٬ قرتماغە
قەبارە
(موک.):بارست٬ بارستایی٬ بارسای٬ هێندە٬ ئەندازە٬ چت٬ (دزە.):سەپان کە بە پارە کار بکات. (هەورا.): تیەن٬ باڕست٬ قەوارە٬ قەڵافەت
قەباو
بە زۆری کشانی ئاوە بەسەر کشت و کاڵاندا
قەباڵە
قۆچان٬ قەواڵە٬ قاقانی٬ نووسراوێکی مۆرکراوە لە خرید و فرۆشتن دەدرێ بە یەکتری. وەئەستۆی خۆ گرتن
قەدوباڵا
بەژن٬ قەدو قەوارە
قەرەباڵغ
قەلباز
(ئەردە.): قەڵەمباز
قەلەبازەڵە
قشقەڵە٬ قەلەباچکە٬ قشقەرە
قەلەباشکە
(هەورا.): قەلەباچکە
قەلەبانەیی
(شارە): قەلەسابوونی٬ داڵەسپی
قەلەباچکە
قشقەڵە٬ قەلەبازەڵە٬ قشقەڕە٬ (کە.):پشت کەر خۆرە٬ پەلەوەرێکە لە کۆتر گەورەترە بازوو کلک درێژە بە قونە دەڕوات گۆشتی ناخورێ
قەلەمبازدان
فتڵۆپاچک٬ فەرهاندن٬ ڤەجنقین٬ فرتاندن٬ هلقەواستن٬ هلبەهین
قەڵاقبازە
(فە.):قەلەبەڵەک
قەڵتەبان
شڕوشڕۆڵ٬ پیس و چڵکن٬ شل و شۆڵ٬ بێ شەرم٬ (هەورا.): ڕیپال٬ مەردومی نەفام
قەڵەمباز
باز٬ قەڵەمبازد٬ -دان: هلجنقین: بازدانی بەگوڕ٬ تۆلە قاسک. –پێدان: هلجنقاندن٬ ڤەچنقاندن