تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆرباو
شۆرباودان
شۆرباوڕێژ
دۆخاوکردنی شووێنێک بە گەچ یا بە چیمەنتۆ یا بە قسڵ.
شۆرباوی (هەورا.)
شۆرباوی سیری
ئاڤسیرک.
شۆرباڕێژ
دۆغاو کردنی خانوو، حەوز یا ئەستێڵە بە گێچ و قسڵ و چیمەنتۆ.
شیربایی
دراوێکی لاوەیه به ناوی ـ ێتی لە زاوا دەستێنرێ بۆ کەس و کاری بووک.
شیشەکەباب
شیشەی کەباب.
شیشەی کەبابی
شیشەیێکه کەبابی پێ دەبرژێنن.
شینباو
چتێکه بەسەر شینیدا بڕوانێ.
شینەبارانه
خوڕڕەمەبارانه.
شێب و عەربان
دوو گوندی مەزنن و ناوداران لە نزیک شاری ماردینێدا.
شێوانی کاروبار
شێوەباز
کەڵەکباز. ـ ێ: کەڵەکبازی.
شەبازللە
بە بەری دەستی بە توندی لە ڕوومەتی یەکێکی دان.
شەباک
شەربات (باک.)
شەقەوباڵی(هەورا.)
شەقەی باڵ.
شەمەبازاڕ (ئەرده.)
شووێنێکی تایبەتییه لە هندێ جێگه لە هەموو ڕۆژیکی شەمۆیاندا چتی تێدا دەفرۆشن، لە شووێنەکانی تردا بەپێ باو و دەستووری خۆیان هەینی یا یەکێک لە ڕۆژەکانی تر دەکەنە ڕۆژی تایبەتی و لە شوێنێکیدا بازاڕێکی بەناوی ڕۆژی دانراو دەکەنەوە.