تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەنگباران
بەردەباران،سەنگەسار.
سەگباب
کوڕی سەگ،لەکاتی جنێو وڕق هەستانێدا بەکار دەبرێ.
سەگبان
(باک)سەگمان.
شابادیە (ﺌەردە.)
بادی گەورە٬ ئامانی گەورە.
شاباز
چاکترین باز٬ بازی تەواری گەورە٬ بازی میری و خونکارانە. ناوی پیاوانە._ ی: حاکمەکانی٬ خانخانی.
شاباش
بەخشیشێکە تەنها لەکاتی داوەتێدا دەدرێ بە چاوەش و شایەران. چەپڵە ڕێزان٬ ئافەرین٬ بژی٬ هەربژی.
شاباشکردن
دراو و نوقڵێکە٬ کەهەڵدرێ بەسەریەکێکیدا لەبەر خۆشەویستی یا بەسەر بووکێدا لەکاتێکیدا٬ کەدەگاتە بەردەرگای زاوا.
شابانە (ﺌەردە.)
شاوانە٬ یەکێکە لە دەرمانەکانی گیایی بۆئەو چتانە بەکاردێت٬ کە مەرزنجۆش لە پزیشکیدا بەکاردەبرێت.
شاباڵ
باڵی لاڵندەی گەورە بەتایبەتی ئەو شووێنەی کە پەڕی گەورە و شاپەڕەکانی پێوەیە٬ گۆیا سێ پەڕی درێژە لەهەر باڵێکیدا. باڵ (گەز.) ێکی گەورەی مرۆیە.
شابایدە (سەق.)
شارباژێڕ
شارێکە لەکوردستانی باشووردا.*
شارەبان
شارۆکەیەکی کوردستانی باشوورە*.
شامبازی(باک.)
شرقەوباڵی (هەورا.)
شەققەی باڵی.
شوبات
مانگی دووەمه لە ساڵی ڕۆژی، کە لە ناوەندی کانوونی دووەم و مارتی دایه. (29) ڕۆژه لەساڵی کەبیسەدا و (28) ڕۆژه لە ساڵانی دەیکەدا.
شورباو
شۆربا، مەرفینی، (باک.) مەدفوونی، (بۆتا. ، زا.) مەدوونی، فرد، گەرمک، ئاڤدوونک، ئاڤگۆشت، شۆربه.
شڕەبار
شڵانەبادام
شۆباو