تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیسەبان
گیایەکە لە گەرمێنێدا لەزستانێدا شین دەمێنێ. کێشەو هەرایەکە لەبێو دۆڵ و دەربەندی سیسەبانێدا ڕوویداوە.
سینگەوبازد
سینەباز (ﺌەردە.)
سینگە و بازد٬ لەڕووی سینگەوە هەستان لەگەمەی کەوشەکێنیدا.
سێبارە
سیهەندە، سێبەرانبەر ووتنەوەی کاریک یاکردنەوەی کارێک دەگەیەنێ بۆجاری سێیەم-پات: ووتە یا کردەوەیە،کەسێ جاران کرابێ یا ووترابێ، سێجاران پاتەکردنەوە، سێجارە.
سەبارەت
ڕەووشت٬خوو٬ شێوە٬ لەبەر٬ لەبەردڵێ...٬سۆنگە٬ هۆ٬ بۆنە٬-بە ناکۆکی ناو خۆیییە٬ کەنەتەوەی کورد پەرت و بڵاو و دابەشکراوو ژێردەستە
سەبای
(هەورا.): سبەینێ٬ بەیانی
سەبای زوو
(هەورا.): سبەینێ زوو
سەربار
سەرەڕا٬ سەرڕا٬ دەرف٬ ناوبار٬ دەردو خەفەتێکە لە ژوورووی ڕەنج و ئەرکی جەرگبڕدابێ٬ ئەو کەل و پەلەیە٬ کە لە سەرباری دادەنرێ٬ نێوبار٬ هەرچتێکی لە نێوانی دوو تاسی باری دابنرێ سەرباری پێدەڵێن.
سەربارانە
باجێکە لە باری وەردەگیرێ.
سەربارە
سەرەڕا٬ دەرف٬ سەرڕا٬ سەربار
سەرباز
هەیته٬ پێشمەرگە٬ کەسێکە چەکدار کرابێ بۆ پاسی نیشتمان٬ (کوردی کۆن) مفردی
سەربازخانە
شووێنێکە٬ کە سەربازی میری تێدا جێگیر بێ
سەربازکاری
ڕاژەی پێشمەرگەی
سەربازگیری
سەربازگە
سەربازی
پیشەی پێشمەرگەی
سەرباس
باسێکه٬ کە لێی بدوێن.
سەربان
بان٬ دیوی سەرەوەی بانی یا ڕووی سەرەوەی بانی.
سەرباڵ
پەڕە گەورەکانی سەرباڵی باڵندانە٬ سێ شاپەڕی گەورەیە بەسەر باڵی باڵندانەوە.
سەرووبانی(هەورا)