تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرانبازی
شەڕەبەران، بەرانەجەنگی
بەربات
بەرباخت
بەربەخت، کچێکە کاتی شووی هاتبێ
بەربادی
تەفرو توونایی
بەربار
بەرپرسیار._بوون: بەرپرسیاربوون، جاشەکەر یا ئێسترێکە تەمەنی سێ ساڵی تەواوبێ، کاتی بارکردنی هاتبێ و هێشتا نەگیرابێ، ووڵاخێکە تازە فێرە باربردن بکرێت
بەرباران(باک)
بەربازن
بازنەی گچکە، بازنۆکە، بازنێکی باریکی گچکەیە لە دووای بازنەکانی ترەوە لە دەست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەماڵرێن
بەربانک(باک)
سەربان، (ئاک) هەیوانی پێش باڵەخانەیە
بەربانگ
خوواردنێکە ، کە ڕۆژووان لە ئێوارێدا بێخووا، بەرشێو، سەرشێو، ناشتا، بەیانی زۆر زوو، سپێدە، بەرشیو، سەرشیو._کردنەوە: ناشتاشکاندن، خوواردنی بەربانگ لە ئێوارەدا، (باک) لوولە، بۆڕی
بەربای گووێ کەوتن
سووسەکردنی دەنگ و باسێک
بەردبار(باک)
بەخش، بڵاو._کردن: پەخش و بڵاوکردن
بەردەبار(باک)
داهێنەر، ئاگادار، ئەندازەگر، ئەندازەناس، ئەندازیار، (زا) پیاوی ژیر کەسەری لە هەموو چتێک دەرچێ
بەردەباران
کوچک باران، سەنگەسار، سەنگباران، بەردفڕێدان، بە زۆری بۆ یەکێک یا یەکێک بە بەردان کوژتن و کۆمایەک بەرد لەسەر گۆڕەکەی کۆ کردنەوە._کردن: بەبەردان داگرتن
بەردەباری(زا)
ڕێئۆنی، (باک) ئاگاداری، ئەندازەگری، ئەندازەناسی
بەردەباز
بەردێکە لە نێو ئاوێدا سەری لە دەرەوەبێ بەسەریدا باز دەدەن و دەپەڕنەوە، پردەباز، بهۆز
بەرزەبان
بڕوانە: بەرزەکی بانان
بەروباو
بەرەباب