تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوەش
ئامێز، ئاووش، هامێز، (هەورا) واووشە، باووش، تەلیک، کۆش و بەرسینگ. باوەشێک دار یا پووش، ئامێزێک گیاو چتی تر
باوەش باوەشانێ(هەو)
جوورە گەمەیەکی منداڵانەیە
باوەش پێداکردن
لە باوەش کردن
باوەش گرتن
گرتنە باوەش، لە باوەش کردن
باوەشی(باد)
باوەشین(باک)
باوەشینک(باک)
باوەشێن
(باک) باشین، باژەن، باوەشینک._کردن: باژەنکردن