تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەزقوربان(باک)
ئەمن قوربان، قوربانت بم
ئەڵبان
خاکێکە لەبالقانێدا بەوان دەڵێن: ئەرنەووت
بابان
باوان، ماڵی دایک و باب. بنەماڵەیێکی پادشایی کورد بووە، لەم دوواییەدا لە شاری سلێمانی و خاکی شارەزووردا، کە لە بەرەی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانه و لە بنچینەدا موکریانین باپیرە گەورەی وان، کە ناوی بوداغ سوڵتانە، ئێستا ئارامگای لە باشووری شاری سابڵاغێیە
بابان ئاوا
ئافرەتێکە خاوەندکەس و کاربێ
بابان وێران
(ڕەوا)بابانکۆر، ماڵەدایک و باب و کاوول، ژنێکە بێ کەس و کار بێ
بانهەڵبان(دەر)
بانەوبان
لە بانێکەوە بۆ بانێکی تر بازدان
باڵەبان(جا.، شو)
ئاوێنە، ئێستری زەلام و قەڵەو و بەکار. (هەورا) باڵندەیێکە لە بازی گەورەترە ڕاوٌ پێدەکرێ. خۆشڕۆ، شاتر. (موک) دەهۆڵ. یەکێکە لە ئامرازەکانی موزیک. شێپوورێکی گەورەیە لەسەر شاندا دادەندرێت. بازی تەوار، بازی مێنگە._ی: وەکوو ئێستری زل و لەندەهۆر. خۆشڕۆیی، شاتری
بنەبان
لای سەروو، لای ژووروو، پشتەوە._ی خانوو: نژارە
بیابان
بیاوان دەشتی چۆل و بێ ئاو، بێروون. لەخۆچوو، بێهۆش._بوون: بێ هۆشبوون
بەبان
منداڵان، بەبەگەل، مناڵگەل._ی: ئەلۆری، (باک) تارباری
بەبلی بەبان
بڕوانە: بەبلەبەبان
بەرزەبان
بڕوانە: بەرزەکی بانان
تابان
ترووسکەدەر، ڕۆشناییدەر. درەخشان. نێوی ئافرەتانە. گردێکە لە باشووری (حەسیکە)ی گردی تابان لە جزیرێدا ناودارە
تووتەک و باڵەبان
جیبان
جیوان
جەژنی قوربان
جێژنەی قوربانێ
حۆلی بیابان:
غوولی بیابان، گۆیا دێوێکە لە ڕێگایاندا خۆی لە ڕێبووار دەگۆڕێ و سوواری دەبێ.
حەبان (باک.):
جەڕڕەی ئاوێیە.