تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لبانن
لووبنان
مەیبانگ
(باک.): مەیخانە
ناوبانگ
نێوبانگ٬ ناوێکە وە دووی خەڵکی کەوێ بەخۆشی یا بە ناخۆشی.-دەرکردن: بەناوبانگ بوون. بە-: کەسێک٬ کە ناسرابێ٬ وە-: بەناوبانگ
نێوبانگ
ناوبانگ٬ نێودار٬ ڕەمۆ٬ سەرەودەر٬ ناوەدەنگ. –دار: بەنێ٬ بەناو٬ بەنێوبانگ٬ دیار٬ بناڤ٬ -ی: بەناوبانگ بوون.ڕوومەت٬ هوەدی
نەبانۆک
(باک.): کەسێکە نەبیینرێ٬ نادیار
نەبانی
نامۆیی٬ ناکۆکی٬ ناکۆکێتی
هۆزەبانە (خۆ.)
هەمبانە
هەمانه٬ تیشوودانە٬ تۆشەوانە٬ تێشووبەرە.
ڕبانەک
(باک.): تاکەدار، دارێکه تەنهابێ
کانەزبانە
کانەزووانه٬ چاڵێکە بە درێژی لە باهۆی پەنجەرەدا هەڵدەکەنرێت بۆ ئەوەی شووشەی تێ بخرێت
کۆزروبەربانان
برێتییە لە لێدانی یەکێکی ئێگجار زۆر
کەبانوو
کەبانی
(باک.):کابان٬ (باک.):کەبانوو٬ کەیبانوو
کەرباندن
(باک.):هاندان. بکەڕیینە:هاندە
کەچبانوو
کەیبانوو
کابان٬ شاژن٬ خێزانی میری٬ کەیانوو٬ ژنێکە بەسەر ماڵێ ڕابگات و کار بکات
گوێسەبانە (جا.)
گوێسوانە ٬ سواندە٬ سڤاندە٬ پاسارە٬ کەناوی بانێیە کەمێک لەسەر دیوارتێدەپەرێت.
ئاخبان(باک)
ئەزقوربان(باک)
ئەمن قوربان، قوربانت بم
ئەڵبان
خاکێکە لەبالقانێدا بەوان دەڵێن: ئەرنەووت
بابان
باوان، ماڵی دایک و باب. بنەماڵەیێکی پادشایی کورد بووە، لەم دوواییەدا لە شاری سلێمانی و خاکی شارەزووردا، کە لە بەرەی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانه و لە بنچینەدا موکریانین باپیرە گەورەی وان، کە ناوی بوداغ سوڵتانە، ئێستا ئارامگای لە باشووری شاری سابڵاغێیە
بابان ئاوا
ئافرەتێکە خاوەندکەس و کاربێ
بابان وێران
(ڕەوا)بابانکۆر، ماڵەدایک و باب و کاوول، ژنێکە بێ کەس و کار بێ
بانهەڵبان(دەر)
بانەوبان
لە بانێکەوە بۆ بانێکی تر بازدان
باڵەبان(جا.، شو)
ئاوێنە، ئێستری زەلام و قەڵەو و بەکار. (هەورا) باڵندەیێکە لە بازی گەورەترە ڕاوٌ پێدەکرێ. خۆشڕۆ، شاتر. (موک) دەهۆڵ. یەکێکە لە ئامرازەکانی موزیک. شێپوورێکی گەورەیە لەسەر شاندا دادەندرێت. بازی تەوار، بازی مێنگە._ی: وەکوو ئێستری زل و لەندەهۆر. خۆشڕۆیی، شاتری
بنەبان
لای سەروو، لای ژووروو، پشتەوە._ی خانوو: نژارە
بیابان
بیاوان دەشتی چۆل و بێ ئاو، بێروون. لەخۆچوو، بێهۆش._بوون: بێ هۆشبوون
بەبان
منداڵان، بەبەگەل، مناڵگەل._ی: ئەلۆری، (باک) تارباری
بەبلی بەبان
بڕوانە: بەبلەبەبان
بەرزەبان
بڕوانە: بەرزەکی بانان
تابان
ترووسکەدەر، ڕۆشناییدەر. درەخشان. نێوی ئافرەتانە. گردێکە لە باشووری (حەسیکە)ی گردی تابان لە جزیرێدا ناودارە
تووتەک و باڵەبان
جیبان
جیوان
جەژنی قوربان
جێژنەی قوربانێ