تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوربان
گۆری٬ بەڵاگەردان٬ (هەورا.): پایەنداز٬ پێشبار٬ گاو و گەردوون٬ پێناو٬ سەرگەرد٬ قۆچ ٬ قۆچی قوربان٬ گۆشتی قوربان٬ (جا.): بڕێتی ٬ سەرگۆر٬ کوشتی. بە-بوون: دەبەرمردن٬ خۆله٬ پێناونان٬ لەبەر گەڕان٬ -کردن: لەسەر گەڕاندن٬ لەسەرگێڕان٬ لەبەرگێڕان٬ بۆ ڕێزگرتنی ئەو کەسەش بە کاردەبرێ٬ کە قسەی لەگەڵ دەکرێت. –ی: کوشتییەکە ٬ کە لە چووار ڕۆژەی جەژنەی قووربانێدا سەر ببڕێ بە ئاوی قۆچەوە
قونەبان
قنگەبان٬ بناوان٬ کەسێک ماڵێ رەنێو بێنێ٬ قویین بان.تووانایی٬ دەستەڵات٬ (باک.): قوونبان٬ قنگەبان.بێ-:تەنبەڵ٬ قنگەبان٬ ژوورەوە و بنە بانی ماڵێ
قوونبان
(باک.): قوونەبان
قوڕەبان
هەڕەسی ٬ (کۆ.):قوڕەپەست٬ (هەورا.): هەڕەبان
قەڵتەبان
شڕوشڕۆڵ٬ پیس و چڵکن٬ شل و شۆڵ٬ بێ شەرم٬ (هەورا.): ڕیپال٬ مەردومی نەفام
لەبان
(بابا.):جەگەن
مۆزییقەو بالەبان
مەرزەبان
فەرماندارێکی کورد بووە لە پێشدا
نەبان
مێژووک٬ (مێژمێژووک(مەهاباد))٬ نەواوون. (هەورا.): نامۆ٬ زییز٬ ناساز٬ نائۆگر٬ تۆراو٬ تۆریاو٬ پتر بۆ گوێلک و پاڵاخ و کارو بەرخان بەکاردەبرێ. –ی: نامۆیی٬ تۆران
هەبان
(باک.): هەگبه٬ خوورجین
هەورەبان
سواندە٬ ئەو گووێ بانەیە٬ کەلەدیواران دروست دەبێ. بانووچکە: بانی خانووی زۆر چکۆلەیە وەکوو بانی سەرپلیکان و ئیتر.
هەڕەبان
(هەورا.): قوڕەبان
پاسەبان
پاسەوان._ی: پاسەوانی
چۆل و بیابان
شووێنێک هیچ کەس یا کشت و کاڵی تێدا نەبێ
ڕاوبان
(کەباز.، زەق.): ڕێگاو بان، ڕێ و بان
کابان
بناوان٬ ئافرەتێکە سەرپەرشتی ماڵێ بکات٬ قوونەبان٬ قوویین بان٬ کەیبانوو٬ کەبانی٬ کەیوان٬ (کە.): کەیوانوو٬ (فە.): کەینوو.-ی:بناوانی٬ سەرپەرشتی کردنی ماڵ. –ی (باد.) : میچێن٬ جگێن
کنگەبان
قوونەبان.بێ-: بێ قوونەبان٬ تەمبەڵ
کەهروبان
(زا.):کارەبا
گوڵەبان
بەلەزی٬ گوڵەپەمۆ.