تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترباسپی
گوندێکە لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلوویە چونکوو خاکەکەی سپییە بۆیە ناونراوە تربەسپی
دارباسقەننە
دارباسقەنە، جوورە دارێکە وەکوو هی بەڵاڵووکێیە،تێکوڵەکەی جووانە، دارجگەرە و دارەدەستیشی لێ دروست دەکرێ
دەرباسبوون
دەربازبوون٬ ڕزگاربوون٬ تێ پەڕین٬ پەڕینەوە
دەرباسکردن
دەربازکردن٬ ڕزگار کردن٬ تێپەڕاندن
ڕباسه
(باک.): بڕوانه: ڕباس
بڵباس
خێڵێکی گەورەی کوردەو پێنج تیرەیە: 1) وەجاجی کاخدری. 2) ئاکۆ. 3) مەنگوڕ. 4) پیران. 5) مامەش._ی: شێوەی بڵباسان. جوورە دروومانێکە
دارباس
(باک.): تابووت،(باک.)داربەستی
دەرباس
سەرباس
باسێکه٬ کە لێی بدوێن.
قسە وباس
دەنگ و باس
ڕباس
ڕەباس
(خۆ.): ئاوەنیا، زەوی تێراو، (هەورا.): ڕەپسته، پاراو، دەغڵی بەراو، بۆ شینایی و زەوی تێر ئاو بە کار دەبرێ
کرباس
کرێکە لە لۆکەی دروستکرابێ٬ جاو