تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باسکەباسک
بڕوانە: باسکەسەگ
باسکەدار
باسکەسەگ
جوورە سەگێکی باریکە وە تاجی دەچێ بەڵان لەو گەورەترە، باوکی گۆڵە سەگەو دایکیشی تاجییە، (هەورا) دوڕڕە سەگ، دووڕەگ
باسکەمەلە
جوورە مەلەیەکە بە جووڵاندنی باسکان ئەنجام دەدرێ
باسکەوجاڕ
باسک هەوجاڕ، دەسکی هەوجاڕی